مه‌حموود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى پێشمه‌رگه، له وتارێكدا بۆ ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ريفراندۆميش ئه‌نجام نه‌درابا ئه‌وان هه‌ر ئه‌و كاره‌يان ده‌كرد و په‌لامارى كوردستانيان ده‌دات.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه مه‌حموود سه‌نگاوى سه‌ردانى باره‌گاى ليواى 136ى گه‌رميانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى له كفرى كرد و له وتارێكدا باسى ره‌وشى ئه‌مڕۆى هه‌رێم و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له وتاره‌كه‌يدا سه‌نگاوى گوتى: له ئێستادا كه‌ركووك و خانه‌قين و مه‌نده‌لى و ته‌واوى ناوچه دابڕاوه‌كان تا شنگال كه سوپاى عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناويان داگيركراوون و پێشتريش هه‌ر ئه‌وه‌م وتووه، كه ئه‌وانه ناوچه‌ى دابڕاو نين به‌ڵكو داگيركراوون.
گوتيشى: حكومه‌تى عێراق بۆى نييه و ناتوانێت له‌وه زياتر بێت چونكه هه‌رێم به گوێره‌ى ده‌ستوور چه‌سپێنراوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى ئێستا هاتوون ناتوانن ئامانجيان بپێكن و وڵاته‌كه‌مان داگير بكه‌ن و به ئارامى بمێننه‌وه و ئه‌و داگيركردنه تا سه‌ر نابێت و ئێستا عه‌بادى زۆر مه‌غروورانه قسه ده‌كات، كاتى خۆيشى سه‌دام مووشه‌كه‌ى تاقيده‌كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد، كوا سه‌دام حوسێن.. هه‌ق وايه كاربه‌ده‌ستانى ئێستاى عێراق ته‌مێ بن له‌وانه‌ى پێش خۆيان و ئه‌مان له‌وانه‌ى پێش خۆيان به‌هێزتر نيين.
مه‌حموود سه‌نگاوى گوتيشى: پێويسته ئازاديمان پێ بدرێت و رێزى حكومه‌ته‌كه‌مان بگرن، ئه‌وان وا بزانن به هۆى داعشه‌وه سوننه‌يان سه‌ركوت كردووه و نۆره‌ى كورده به هه‌ڵه چوونه، چونكه سوننه‌ش سه‌ركوت ناكرێت و ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاتانه‌ى له عێراق هه‌ن به ديكتاتۆرى حوكم ناكرێن و ته‌نيا ده‌بێت به ئازادى و ديموكراسى حوكم بكرێن.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، جيهان داواى عێراقێكى فيدراڵى و يه‌كپارچه و ديموكراتى ده‌كات، به‌ڵام ئێمه هه‌قى خۆمان بووه ده‌وڵه‌تمان بێت و سه‌ربه‌خۆ بين و ئێستا جيهان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييه و ره‌نگه له پێداگريشدا زيانمان به‌ركه‌وتبێت، به‌ڵام ئێمه ماوين و نابێت ته‌سليمى دوژمن بين و ده‌بينه كۆيله و ئه‌وانه‌ى ده‌بنه كۆيله بۆ مردن باشن و رووبه‌ڕووى هه‌موو داگيركارييه‌ك ده‌بينه‌وه. نابێت مرۆڤ سه‌رشۆڕ بكات بۆ داگيركه‌ران. راسته گله‌ييه‌مان له حكومه‌تى خۆمان هه‌يه، به‌ڵام خراپترين حكومه‌تى خۆمان باشتره له باش‌ترين حكومه‌تى داگيركار.
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌ش مه‌حموود سه‌نگاوى گوتى: ده‌بێت هێزى پێشمه‌رگه تۆكمه و رێك بخه‌ينه‌وه. جيهانيش قبوڵ ناكات ئێمه جينۆسايد بكرێين و مافمان زه‌وت بكرێت. ئه‌وه‌ى ئێستا له خورماتوو رووده‌دات جيهان له‌سه‌رى هاتووه‌ته ده‌نگ. له‌و دوو پێشمه‌رگه‌ى ئێوه دراوه له قه‌ره‌ته‌په خه‌ڵك ئاگاى لێيه و جيهان له باره‌يه‌وه ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وانه‌ى ته‌عه‌دا له ميله‌تى ئێمه ده‌كه‌ن ده‌بێت باجه‌كه‌شى بده‌ن و ئه‌وانه‌ى له مێژوودا سته‌ميان له ئێمه كردووه سه‌ره‌نجام باجه‌كه‌يان داوه.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه هاتووينه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ى بڵێين له‌وه زياتر ته‌عه‌دا له هيچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ين و رووبه‌ڕوويان ده‌بينه‌وه و ئێمه خه‌ريكى خۆ رێكخستنه‌وه‌ين و هێزى پێشمه‌رگه هێزى پارێزگارييه له‌م ميله‌ت و خاكه به بێ جياوازى و پێشمه‌رگه نابێت گوێ له مناقه‌شه‌ى سياسى لايه‌نه سياسييه‌كان بگرێت.
8/11/2017