دوای داگیركردنی شاری كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران چاڵە نەوتەکانی ئەو شارە تاڵان دەکا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان هەواڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی پاش داگیرکردنی شاری کەرکووک لە ڕێگەی تانکێرەوە نەوتی ئەو شارە بۆ ئێران دەگوازنەوە. بەرپرسانی سپای “بەدر”ی سەربە حەشدی شەعبی، بە تانكێر نەوتی ئەو شارەیان بەرەو ئێران برد.
هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لەو شوێنە کە نەیویست ناوی ئاسکرا نکرێ ڕایگەیاند”چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕۆژانە ٢٥٠ تانكێر نەوت كە هەر تانكێرێكیان ٣٦ هەزار لیتر دەگرێ، لە كۆمەڵگای نەوتی كەیوانەوە لە سنووری كەركووك، هەناردەی ئێران دەکەن”.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا به‌ده‌وام ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌تی پێشووی خۆیان ده‌گرن كه ده‌وڵه‌تی ئۆباما دوو ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئامریكایان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به كۆماری ئیسلامیی ئێران دا.
8/11/2017