فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێران به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌ موشه‌كی بالیستی به‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن داوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سعودیا بكه‌ن، داواشی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، به‌رپرسیارێتی پێشێلكردنی دوو بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌ستۆی ئێران بگرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نیكی هیلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی، ئه‌و زانیاریانه‌ی سعودیا ئاشكرایكردوون‌ ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و مووشه‌كه‌ ئێرانیه‌ی له‌ مانگی ته‌مموزدا له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعودیا كرابوو، به‌ر له‌ ئاڵۆزیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن بوونی نه‌بووه‌.

هیلی گوتی، پاسه‌وانی شۆڕشی ئێرانی به‌پێدانی چه‌ك به‌ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن، دوو بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه‌ و ئه‌و موشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی باكووری ریاز كراوه‌، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ ئێرانی بێت.

هه‌وره‌ها گوتی، ئێمه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانمان له‌ جیهان ده‌كه‌ین، رێوشوێنی پێویست بۆ تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌و پێشێلكاریانه‌ بگرنه‌ به‌ر.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌و میدیا سعودیه‌كان له‌ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی وڵاته‌كه‌یان گواسته‌وه‌، پێدانی چه‌ك و مووشه‌ك به‌ حوسیه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، دوژمنكاریه‌كی سه‌ربازی راسته‌وخۆی ئێرانه‌ و راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ له‌ دژی عه‌ره‌بستانی سعودیا.

8/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان