فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌م و داگیركردنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری "جیهان" له‌ توركیا وه‌ستاوه‌ و تا ئیسته‌ ویستگه‌كانی بای حه‌سن و ئاڤانه‌یش وه‌ستاون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌ ناردنی به‌شێكی زۆری نه‌وتی شاره‌كه‌ بۆ ئێران ده‌كات.

به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌"وشه‌"ی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ ته‌واوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌ستاوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 20 رۆژ ده‌بێ و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتنه‌ نێو شاره‌كه‌، ویستگه‌كانی ئاڤانه‌ و بای حه‌سه‌ن شه‌د داون كران و فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای كار گرووپ به‌ته‌واوی كشاونه‌وه‌ و هێڵی عێراقی توركی له‌ كار كه‌وتووه‌ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و هێڵه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كرد، جگه‌ له‌ وێستگه‌كانی ئاڤانه‌ و بای حه‌سه‌ن، وێستگه‌كانی تری كه‌ركووك، نه‌وته‌كانیان به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆن و به‌شێكی ڕۆژانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ نه‌وتی سووته‌مه‌نی و به‌نزین و له‌ ڕێی مه‌رزی باشماخه‌وه‌ به‌ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌فرۆشنه‌وه‌.

پێش وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ وێستگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه‌ هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێكی بۆ پاڵاوگه‌ ناوخۆییه‌كان به‌رهه‌م هاتوون.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركووكیش له‌ لێژنه‌ی نه‌وت و ووزه‌ گووتیشی وه‌ستانی هه‌نارده‌ كردنی ئه‌و نه‌وته‌ جگه‌ له‌ زیانی ئابووری زیانی زۆر گه‌وره‌یشی هه‌یه‌ بۆ لایانی زانیشتی بیره‌ نه‌وته‌كان كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مبی نه‌وت له‌ سنووره‌كه‌.

7/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان