فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ماڵپەڕێی فارسی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە، کە بەرپرسێکی باڵای ئێران هەڕەشەی ئەوەی لە سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان کردووە، کە هەمان چارەنووسی باوکی دەبێت.

لە راپۆرتێکدا، ماڵپەڕی (ئامەد نیوز)ی فارسی باسی لەوە کردووە، کە دەزگای هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا هۆشدارییان دابووە سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان، کە مەترسیی تیرۆرکردنی هەیە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەعد حەریری، هەڕەشەی ئەوەی لێ کردووە، کە ئەگەر هاوکاریی پرۆژەکانی ئێران بە هەماهەنگیی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان نەکات، ئەوا ”هەمان چارەنووسی“ باوکی دەبێت.

رەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان و باوکی سەعد حەریری، لە 14/2/2005 بە تەقاندنەوەی نزیکەی هەزار کیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی (TNT)، لە بەیرووتی پایتەختی وڵاتەکەی، تیرۆر کرا.

رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیران لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، گەڕاندەوە.

7/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان