لە یەکەمین دیداریدا دوای گشتپرسی، مەسعود بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئێن پی ئاڕ کە بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوببێتەوە رایگەیاندووە، پەشیمان نییە لە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، سەرەڕای ئەنجامەکانی.
مەسعود بارزانی ، سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانیان بۆ هەنگاوەکانی بەغدا دوای گشتپرسی گوتی ، چاوەڕوانی داخستنی سنوور و گەمارۆی ئابووریمان دەکرد، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەمان نەکردووە کە هێرشی سەربازیی بکرێتە سەرمان.
لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و هەڵوێستی رووسیا دوای گشتپرسی ، بارزانی رایگەیاندووە، پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین ، چونکە پشتگیری عێراقیان کرد لە دژی هەرێمی کوردستان. هەروەها رۆڵی رووسیای لەبارەی گشتپرسی بە پۆزەتیڤ وەسفکردووە.
جان عەڕاف، پەیامنێری رادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمریکی کە هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ بارزانی ئەنجام داوە، بەشێکی لە توویتەری خۆی بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ تەواوی هەڤپەیڤینەکە بڵاوبکرێتەوە.
7/11/2017