فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرەڕای ئەوەی کابینەی دووەمی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بانگەشەی کرانەوەی فەرهەنگی و ڕیفۆرم و لابردنی بەربەستەکان دەکات، كەچی نووسەرانی ناسراو لە پرسی سانسۆر لەو وڵاتە وەزاڵە هاتوون.

سەید عەلی شاعیر ناسراوی لوڕ لە ئێران، کە ماوەی حەوت مانگە کۆمەڵە شیعری نوێی خۆی بەناوی (سروودی ڕۆحی مەزن) بە وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئێران داوە بۆ مۆڵەتی جاپ، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە و بە توندی ڕەخنە "پسپپڕانی سانسۆر"ی ئێران دەگرێت و دەڵێت "ئەوانەی بانگەشەی وەگرتنی خەڵاتی ئازادیی رادەربڕین دەکەن، حەوت مانگە سەرقاڵی تاوتوێ، هەڵسەنگاندن و سەروژێرکردنی کۆمەڵە شیعرێکن".

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیلنا) سەید عەلی ساڵحی بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەمبارەوە بەناوی (نائومێد نابین)، دەڵێت کۆمەڵە شیعرێکم بەناوی (سروودی ڕۆحی مەزن) لە ناوەندی سانسۆری وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئێرانە و مۆڵەتی چاپی پێ نەدراوە.

سەید عەلی ساڵحی، شاعیر و نووسەری لوڕ ساڵی 1955 لە گوندی "مەرغاب" ی سەر بە شاری "ئیزە"ی پارێزگای خووزستان لەدایک بووە و بە یەکێک لە شاعیر و نووسەرانی هاوچەرخی ئێران دێتە ئەژمار و بە بناغەدانەری ڕەوتە شیعرییەکانی "شەپۆلی دەگمەن و شیعری گوتار" و یەکێک لە بەرپرسانی کانوونی نووسەرانی ئێرانە.

سەید عەلی ساڵحی لەناو ئەدەبی کوردی و لەناو کۆمەڵگەی ئەدەبی کوردیدا کەسێکی ناسراو و خاوەن پێگەیە و بەشێک لە شیعرەکانی کراونەتە کوردی و چەندین شیعری بەناوبانگی بۆ هەڵەبجە، ئەنفال، شنگال و کۆبانێ نووسیوە و هەموویان کراونەتە کوردی.

هەڵوێست و ڕوانگەی سەید عەلی ساڵحی لە بەرانبەر پرسی کورد زۆر مرۆڤدۆستانەنەیە و لە زۆر قۆناغدا پشتگیریی کوردی کردووە و هەموو کات خۆی بە کورد زانیوە.

6/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان