فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەکارهێنانی هێز بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان رەتدەکاتەوە و بە کارتێکی کاتی و دژی دەستووری دادەنێت، ئامادەییش بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەردەبڕێت. ژمارەی شەهید و بریندارانی پێشمەرگەش بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، 60 پێشمەرگە شەهید و زیاتر لە 150ی دیکەش برینداربوون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تاوەکو ئێستا لەگەڵ شاندی عێراق نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی یەکشەممە 5-11-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوای تەواومان هەیە کە کێشەکانی نێوان ئێمە و حکومەتی فیدراڵ بەشێوازی دیالۆگ چارەسەردەبن، بەکارهێنانی هێز کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، جیا لەوەش بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەیەکی سیاسی، دەستووری نییە".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەو کێشەیەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ هەیە کێشەیەکی سیاسییە نەک سەربازی، ئێمە هیچ کێشەیەکی سەربازیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێرقدا نەبووە، تاوەکو پێش دوو هەفتەش ماوەی سێ ساڵە هێزەکانی فیدراڵ و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان شان بە شانی یەکدی شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش دەکەن، تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە شەڕکردن و بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق بەگشتی".

بەبڕوای جەبار یاوەر، بەکارهێنانی هێز لەم کێشە سیاسییەی کە ئێستا هەیە "دژ بە بڕگەی (آ) یەکەم لە ماددەی (9)ی دەستووری عێراقە، جیا لەوەش وەکو ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەپێی بڕگەی (5)ی ماددەی (121)ی دەستوور وەکو هێزێکی پاسەوانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، خۆمان بە بەشێک لە سیستەمی بەرگریی نیشتمانی عێراق دەزانین، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق تاوەکو ئێستا، خەڵک و دانیشتووانی کوردستان بە هێزی پێشمەرگە و هەموو دانیشتووانەکەی بەشێکن لە دانیشتوانی هەموو عێراق، بۆیە هەر بەپێی ماددە (9)ی دەستوور لە بڕگەی (آ) یەکەمدا هاتووە، بەکار‌هێنانی هێزی سەربازی دژ بە هاووڵاتیانی عێراقی قەدەخەکراوە".

جەبار یاوەر ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە دیالۆگێک دەربڕی و گوتی: " ئێمە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە وەکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەکو وەزارەتی پێشمەرگە و وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دیالۆگین بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێرقدا هەن، وەک گوتمان زۆربەی کێشەکان سیاسین و پەیوەندیدارن بە ماددەی (140) و بودجەی گشتیی هەرێمی کوردستان و ئەو کێشانەی ماوەی 10 ساڵ زیاترە بەسەر یەکەوە کەڵەکەبوونە و نەتوانراوە چارەسەر بکرێن".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە لایەنگری شەڕ نین، ئێمە وەکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان، برایانمان لە هێزەکانی سوپای عێراق بە گشتی و هەموو هێزەکانی دیکە بە برای خۆمان دەزانین کە لەم وڵاتە بەیەکەوەین و ماوەیەکی زۆریشە بەیەکەوە دژی تیرۆریستانی داعش جەنگاین، تەنیا دووژمنێک کە وەک دووژمنی خۆمانی دەبینین وەکو هێزی پێشمەرگە هەر تیرۆریستانی داعشە کە پێویستە لە رەگ و ریشەوە هەڵبقەندرێن، راستە ئێستا داعش لە شارەکان نەماوە، بەڵام وەکو بیر و شێوازی کاری تیرۆریستی هێشتا ماون، نەک لە عێراق، لە وڵاتانی دیکەش بەردەوامن لە کاری تیرۆریستی".

جەبار یاوەر ئاماژەی بۆ هەلومەرجەکانی دوای ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "لەدوای گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان جۆرێک لە گرژیی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دروستبوو، ئەوەبوو چەند بڕیارێک لە پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرچوون، دوای ئەوە بەر لە 16ی 10 داواکارییەک لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دکتۆر عەبادی دەرچوو کە دەبێت هێزەکانی حکومەتی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان بڵاوەیان پێبکرێت، دیاربوو مۆڵەتی 48 کاژێریان دانابوو، بێگومان هەموو کەسێک دەزانێت کە ناتوانرێت لەو ماوەیەدا ماوەی 1050 کم کە ناوچەی جێناکۆکە هێزی سەربازی لێ بڵاوبکەیتەوە".

هەروەها گوتیشی: "پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی عێراق دەستپێبکات، بە پلانێکی یەک لایەنە داومانکرد کار بە میکانیزمەکانی ئەو رێککەوتنە بکرێت کە پێش شەڕی داعش و بۆ هاوئاهەنگی لەنێوان هێزەکانمان و هێزەکانی حکومەتی عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان هەبوو، هەم لە دیالە، هەم لە سەلاحەددین و هەم لە کەرکووک و موسڵ، داوامانکرد هەمان میکانیزم جێبەجێبکرێت، بەڵام حکومەتی عێراق بەمە رازی نەبوو و ئۆپەراسیۆنی خۆیان دەستپێکرد، بەداخەوە تاوەکو ئێستا بووەتە مایەی شەهیدبوونی 60 پێشمەرگە و بریندرابوونی زیاتر لە 150 پێشمەرگەی دیکە".

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەش کرد "ئێستاش گرژییەکان بەردەوامن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی زوممار تا دەگاتە نزیکی سنووری سووریا، بەهەمانشێوە لە ناوچەکانی مەخموور و پردێ، ئەو شەهید و بریندارانەشی داومانە لە سەرەتای هێرشی هێزەکانی حکومەتی عێراق لە ناوچەکانی خورماتوو، تازە، پردێ، مەخموور و زوممار بوو".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "دوای ئەو گرژییانە لەسەر داواکاری هەندێک لە وڵاتانی هاوپەیمان لەگەڵ دامودەزگای نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جۆرێک لە گفتوگۆ دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا شاندی وەزارەتی پێشمەرگە سێ دانیشتنی لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق سازداوە، گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێک کراوە، لە دوایین کۆبوونەوەمان کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بوو، شاندی وەزارەتی بەرگری 7 خاڵیان هەبووە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگەش 7 خاڵی هەبووە، هەندێک لە خاڵەکان لە یەکەوە نزیکن، بەڵام هەندێک لە خاڵەکان دوورن لەیەک و لەڕووی نێوەڕۆکەوە جیاوازن".

جەبار یاوەر باسی لە خاڵەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد، کە دەکاتە داواکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق و گوتی: "یەکەم: داوادەکرێت هێزەکانی عێراق لە هەموو ناوچەکان واتە لە سنوورەکان و دەروازەکان بڵاوەیان پێبکرێت، باس لە هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش ناکەن، باس لە بەشداربوونی هێزەکانی پێشمەرگە ناکەن، بەڵام 7 خاڵەکەی ئێمە دیاریمان کردوون کە ئامادەیەن دەستبەجێ هیچ جۆرە شەڕێک لە هیچ شوێنێک نەمێنێت، چونکە ئێمە بڕوامان بە شەڕکردن نییە لەنێوان هێزی چەکداری یەک دەوڵەتی فیدراڵی، داومان کردووە هێزەکان کەمبکرێنەوە و ئەوان تەحەشودیان کردووە لە ناوچەکان، هاوکات دیالۆگێکی جددی بکەین، میکانزیمی هاوبەش جێبەجێ بکەین وەکو ساڵەکانی دوای 2011 تاوەکو 2014 کە ئەو ناوچانەمان بەیەکەوە دەپاراست، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی نەکراوە".

لەبارەی بەردەوامبوونی دیالۆگیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا جەبار یاوەر گوتی: "هەوڵمانداوە دیالۆگەکان بەردەوام بن، داوامان لە حکومەتی فیدراڵ کردووە کە ئێمە ئامادەین بۆ دانیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی بگەینە لێکتێگەیشتنێک و رێککەوتنێکی تەواو لەبارەی ئەمنییەوە، بەڵام کێشە سیاسییەکان کاری ئێمە نییە، حکومەتی هەرێم دەتوانێت شاند ئامادەبکات و سەردانی بەغدا بکاتم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتەکانی ماددەی 140 و بودجە و بودجەی هێزی پێشمەرگە و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت رێککەوتنێکی کۆتایی بەپێی دەستوور بکات".

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداودا لەبارەی وەرگرتنی بەڵێنێک لەو وڵاتانەی لە کۆبوونەوەکە بەشداربوونە، بۆئەوەی دوای شەڕی هێزە عێراقییەکان لە قائیم جارێکی دیکە هێرش نەکەنەوە سەر پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر گوتی: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ کونسوڵگەری وڵاتان بۆ ئەو مەبەستەبوو، ئەمڕۆ زۆربەی کونسوڵگەری وڵاتان لە کۆبوونەوەکە بوون، هاوکات بەڕێزان دکتۆر فوئاد حوسێن، فەلاح مستەفا، عەلی سندی، برایانی دیکە لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە و ئەنجوومەنی وەزیران و ئێمەش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕوونی هەلومەرجەکەمان بۆ روونکردنەوە، داوامان لە نوێنەری هەموو وڵاتان کرد لەگەڵ حکومەتەکانی خۆیان قسە بکەن بۆ ئەوەی رۆڵێک بگێڕن بۆ دوورکەوتنەوەی شەڕ لە ناوچەکە، چونکە شەڕ لە زەرەری هەردوولایە، لە زەرەری هەرێمی کوردستان و عێراقە بەگشتی، شەڕ کوشتاری بەدوادادێ، بەڵام گفتوگۆی ئاشتیانە خێری بەدواوەدادێت".

جەبار یاوەر گوتیشی: "ئێمە ئامادەین بە دیالۆگ هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین بەپێی دەستوور، بەڵام ئەوان لەگەڵ حکومەتەکانی خۆیان و عێراق وابکەن دیالۆگ بەردەوامبێت و هیچ لایەک پەنا بۆ شەڕکردن نەبات".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند: "بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێز کەریم شنگالی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە، بەهەمانشێوە داوا لە نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین ئەوانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئەوەی رێگری لە شەڕکردن بکەن".

6/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان