بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی گرووپێکی چەکداری نەناسراو لەگەڵ هێزێکی سپای پاسداران لە دەوروبەری شاری چالدێرانی سەربە پارێزگای ورمێ، لانێکەم ٨ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ، سپای پاسداران لە ناوچەی چالدێرانی پارێزگای ورمێ شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان گرووپێکی نەناسراو ڕوودا لە لە ئاکامدا ٨ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە کوژراون.
میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران بڵاویان کردووەتەوە سەرەڕای کوژرانی ٨ ئەندامی سپای پاسداران شەڕ و تێکەڵچوونەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە. هەتا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێک ئەو شەڕەی وەئەستۆی خۆی نەگرتووە.
شایانی باسە چەند ڕۆژ لەوە پێش لەو شوێنە لە نێوان گرووپێکی چەکدارو تاقمێکی سپای پاسداران شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا کە لە ئاکامدا چەند چەکدارێک لە هەر دوو لایەن کوران بریندار بوون.
5/11/2017