فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك پێشكه‌ش بكات و سێ گرووپی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، بخاته‌ لیستی سه‌پاندنی سزای تیرۆره‌وه‌.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" كه‌ سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیین، بخاته‌ لیستی ئه‌و گرووپانه‌ی سزای تیرۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئاماده‌كاریی بۆ پرۆژه‌ یاسایه‌ك كراوه‌ تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و سزایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ تیرۆره‌وه‌، به‌سه‌ر ئه‌و سێ گرووپه‌ میلیشیایه‌دا بسه‌پێنن كه‌ به‌ بناغه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێن و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتووی ساڵی 2017 - 2018 له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌، هادی ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "الاخبار" گوتوویه‌تی: "ئیمه‌ وه‌ك گرووپه‌كانی به‌رگری ئیسلامی، ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیمان رێگه‌گرتنه‌ له‌ داگیركردنی عێراق، به‌رگریی ئیسلامی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ درووستبوو، بۆیه‌ ئه‌ركی به‌رگری ئیسلامییه‌ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بكه‌نه‌ ئامانج و رێگه‌یان نه‌ده‌ن بمێنننه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ رووی دیپلۆماسییه‌وه‌ نابیت بوونیان هه‌بێت".

پێشتریش قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاندبوو: "پێویسته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش، به‌په‌له‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق بباته‌ ده‌ره‌، به‌خێرایی و بێ دواكه‌وتن".

رۆژی 28/10/2017 هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تیرۆریست ناوبردوو و گووتی: "له‌ ساڵی 2009 وه‌ له‌ لیستی تیرۆری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه‌".

5/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان