فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وای ئاڵۆزبوونی ناوچەكە بە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی لبنان و پەنابردنی بۆ سعوودیە، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت كە هەر جەنگێكی نوێ لە ناوچەكە بە لەناوچوونی ئیسرائێل بەكۆتا دێت و دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە دنیا قبووڵی توانای ئێران بكات بۆ بینینی رۆڵێكی گرنگ لە ناوچەكەدا، راشی گەیاند كە رۆڵی وڵاتەكەی لە سووریا و عێراق و لبنان روونە و نكووڵی لێ ناكرێت.

حوسێن سەلامی ئەمڕۆ شەموو لە تەحەدایەكی ئاشكرای واشنتن رای گەیاند كە خەیاڵكردنی ئەمەریكا بەوەی ئێرانی دەستبەرداری هێزە سەربازییەكانی دەبێت، خەونێكی منداڵانەیە و هۆشداری دەدات لەوەی هەر جەنگێكی نوێ لە ناوچەكە بە لەناوچوونی ئیسرائیل بەكۆتا دێت.

ئەو دان بەوەدا دەنێت كە پێویستە دنیا قبووڵی ئەوە بكات كە ئێران توانای بینینی رۆڵێكی گرنگی لە ناوچەكە هەیە هەر لە باكوری دەریای سوورەوە تا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بێجگە لەوەی كەس ناتوانێت نكووڵی لە رۆڵی لە سووریا و عێراق و لبناندا بكات.

لای خۆیەوە حوسێن شێخ ئیسلام راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند كە دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆكی حكوومەتی لبنان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و محەمەد كوری سەلمان شازادەی سعوودیەوە بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی لبنان رێك خراوە.

زیاتر گوتی، ئەو كارە هیچ سوودێكی بۆ لبنان تیادا نییە و ئەو كارەش بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی ئەمەریكایە لەدوای دۆراندنی داعش و لەلایەن ئەمەریكا و سعوودیەوە رێك خراوە بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی لبنان و ناوچەكە.

ئەمڕۆ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لبنان دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بوونی مەترسی لەسەر ژیانی و تیرۆركردنی بەهاوشێوەی باوكی راگەیاند، هاوكات رەتی كردەوە كە نابێت چەكی حزبوڵا لەدژی لبنانی و سووریاییەكانەوە بەكار بێت.

4/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان