فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌ ترسى دۆڕاندنى پارته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كانى سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ى ناچار كرد، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. هاوكات ئه‌ردۆغان ترسى له‌ تۆڵه‌ى كوردانيش هه‌يه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌نگى پێ نه‌ده‌ن، به‌ هۆى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ دژى راپرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يبوون.

چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، به‌ هۆى دابه‌زينى ئاستى لايه‌نگرى حزبه‌كه‌ى له‌ ناو خه‌ڵكدا، ئه‌ردۆغان ناچار بووه‌ ئه‌و بڕياره‌ بدات.

له‌ ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى چوار گه‌وره‌ شارى توركيا له‌ لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ناچار كران ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.

له‌ راپرسى ده‌ستووردا، كه‌ له‌ نيسانى رابردوو ئه‌نجامدرا، له‌و شارانه‌ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان نه‌يتوانيبوو، زۆرترين ده‌نگ بۆ پشتيوانى گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوور كۆبكاته‌وه‌.

يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵه‌.

قادر توباس، له‌ كۆتايى ئه‌يلوولى رابردوو دواى 13 ساڵ له‌ به‌رپرسيارێتى ده‌ستى له‌ كار كێشايه‌وه‌.

ره‌جه‌ب ئه‌لتب، سه‌رۆكى شاره‌وانى بۆرسه‌ى باكوورى خۆرئاواى توركيا كه‌ چواره‌م گه‌وره‌ شارى توركيايه‌ و سه‌نته‌رى پيشه‌سازى توركيايه‌ يه‌كێكى ديكه‌يه‌ له‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان.

هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌ و سه‌رۆكى شاره‌وانى باليكسير ده‌ستيان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكى شاره‌وانى باليكسير، ئه‌ديب ئوگور له‌ نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌يدا رايگه‌ياندووه‌، دواى ئه‌وه‌ى خۆم و خێزانه‌كه‌م رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ بووينه‌وه‌ ناچارم ده‌ستله‌كار بكێشمه‌وه‌.

ئه‌و له‌گه‌ڵ رشتنى فرمێسكدا باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ ده‌بوايه‌ له‌ رێى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گۆڕانكارى كرابا نه‌ك له‌ رێى فه‌رمانه‌وه‌.

چاودێران له‌و بڕوايه‌دان به‌ هۆى ده‌نگى نه‌خێر له‌ راپرسييه‌كه‌ى ده‌ستووردا ئه‌ردۆغان بڕيارى له‌ دژ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌و شارانه‌ ده‌ركردووه‌.

سه‌ركه‌وتنى نه‌خێر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵ بووه‌ته‌ شۆكێك بۆ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، به‌و پێيه‌ى ئه‌و دوو شاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌نگێكى گه‌وره‌يان هه‌يه‌ و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ بڕياره‌ له‌ تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2019دا هه‌ڵبژاردن له‌ توركيا ئه‌نجام بدرێت و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى گشتيش، بڕياره‌ له‌ ئازار/ مارسى 2019دا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان ئه‌نجام بدرێت.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس باسى له‌وه‌كردووه‌، سه‌ره‌ڕاى نيگه‌رانييه‌ قوڵه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، سه‌رۆكى توركيا ده‌ترسێت ئه‌مجاره‌ ده‌نگى كورده‌كانيش له‌ ده‌ست بدات. چونكه‌ ئه‌ردۆغان وتارى توندى له‌ دژى راپرسييه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى عێراق داوه‌.

2/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان