فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌پێی نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانى تاران، پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامی ئێران، ئاراسته‌ى (عه‌قیل تڕێحی) پارێزگارى كه‌ربه‌لا كراوه‌، ئێران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێكاره‌ دیپلۆماسی و یاساییه‌كانى نێوان دوو ده‌وڵه‌ت، ڕاسته‌وخۆ نووسراوه‌كه‌ى ناردووه‌ و پارێزگاریش كارى پێكردووه‌.


له‌نووسراوه‌كه‌دا، كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى زمانى فه‌رمى عێراق بكرێت (عه‌ره‌بى و كوردى) وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، نووسراوه‌كه‌ به‌زمانى فارسى نووسراوه‌ و داوا له‌ پارێزگارى كه‌ربه‌لا كراوه‌، له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى زیاترى چله‌ى ئیمام حسێن (بۆنه‌یه‌كه‌ زیاتر شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان ساڵانه‌ یادی ده‌كه‌نه‌وه‌) شاره‌وانییه‌كه‌یان هاوكارى پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ بكات.


چاودێران و په‌یجه‌ عێراقییه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ ده‌گرن، كه‌ به‌پێی یاسا و نه‌ریتی دیپلۆماسى، ده‌بووایه‌ له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌و نووسراوه‌ به‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لا بگه‌شتایه‌، به‌لام وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ئێران هاوشێوه‌ى پارێزگایه‌كی وڵاته‌كه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌زمانى عه‌ره‌بى نووسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ بكات.

له‌ وه‌ڵامدا وه‌ك له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌دا به‌ ڕه‌نگى سوور و به‌ زمانى عه‌ره‌بى نووسراوه‌، پارێزگارى كه‌ربه‌لا ڕه‌زامه‌ندى نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن، كه‌ پاككردنه‌وه‌ى پارێزگاكه‌ له‌ ئه‌ستۆى شاره‌وانى كه‌ربه‌لایه‌، نه‌ك شارێكى دیكه‌ و وڵاتێكى تر.

2/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان