فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای رووداوەکانی کەرکووک و هاتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ ئەو شارە و پێشهاتەکانی دوای 16 ی مانگ، ئێستاش ئەمریکا نایەوێت دان بە رۆڵ و کاریگەری ئێران لەو هیرشەدا بنێت و زۆربەی کات بەرپرسانی ئەو وڵاتە خۆیان لە وڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دوور دەخەنەوە .

سەبارەت بەم هەڵویستەی ئەمریکا، راوێژكاری باڵا له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری دیموكراسی دەڵی وڵاتەکەی پێیوایه‌ لایه‌نێكی كوردی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كه‌ركووك، به‌ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و ئەو پرسە ناوخۆییە و ئه‌مریكا هیچ رۆڵێكی تێدا نه‌بووه‌.

واشنتن نیگه‌رانه‌ له‌ بارودۆخی ئاڵۆزی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ، به‌ڵام تاوەکو ئێستا وه‌كو ته‌ماشاكه‌ر ماوه‌ته‌وه‌. كۆشكی سپی نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات دۆخه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌.

سارا هه‌كه‌بی سانده‌رز ، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: "'ئێمه‌ هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین كه‌ خۆیان دوور بگرن له زیاتر‌ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه‌. ئێمه‌ دژی تووندوتیژین له‌ هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ بێت و ده‌مانه‌وێت فۆكه‌س بخه‌ینه‌ سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش و هه‌روه‌ها ئێران".

واشنتن نایه‌وێت دان به‌ به‌شداریی كاریگه‌ری ئێران له‌ هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بنێت. له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رووداو له‌و باره‌یه‌وه‌، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه‌ خۆی له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.

دانا وایت، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتی: "ئێمه‌ هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین كه‌ بگه‌نه‌ رێگا چاره‌یه‌كی سیاسی و فۆكه‌س بخه‌نه‌ سه‌ر تێكشكاندی داعش".

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ ، پێیانوایه‌ لایه‌نێكی كوردی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كه‌ركووك، به‌ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

جۆن هانا، راوێژكاری باڵا له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری دیموكراسی گوتی: "هه‌ندێك به‌شی گرنگ له‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ كۆنترۆڵی شوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركووكیان له‌ ده‌ست بوو‌ رازی بووبوون كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ راده‌ست به‌ حكومه‌تی عێراق بكه‌ن. كه‌واته‌ ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆییه‌ و له‌ نێوان به‌شێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كه‌ركووك وه‌ حكومه‌تی عێراق ، ئه‌مریكا هیچ رۆڵێكی تێدا نه‌بووه‌".

سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ، بەڵام له‌ كۆنگرێس، پشتیوانییه‌كانی كورد رۆژ به‌ رۆژ زیاتر ده‌بن. گه‌وره‌ سیناتۆره‌كانی وه‌كو جۆن مه‌كکه‌ین و تێد كروز په‌یامی تووندیان ئاراسته‌ی به‌غدا كردووه‌.

تێد کروز سیناتۆری ناوداری کۆمارییەکان دەڵێت ، پێویستە لەسەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فۆکەسی ھێزەکانی بخاتە سەر شەڕی دژی رێکخراوی داعش و، ئەگەر ھاتوو بەردەوام بوون لەسەر ھێرشکردنە سەر کوردەکان ، ئەوا دەبێت وڵاتەکەی پێداچوونەوە بۆ ھاوكارییە سەربازی و ماددیەکان بکات کە بە حکومەتی عێراقی دەدات.

2/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان