فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری پێشێلكاری له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كانه‌وه‌ له‌ دژی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركووك به‌ ته‌واوی به‌ وێنه‌كانی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ته‌نراوه‌ و رفاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاوولاتیانیش به‌رده‌وامه‌.

رۆژنامه‌ی "القدس العربی" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پۆلیسی شاری كه‌ركووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشێلكارییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ زیادیكردووه‌ و كه‌ به‌م دواییه‌ هێزه‌كانی سوپای عێراقیش له‌ دژی كوردانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ رفاندن و كوشتن كردووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ راسته‌وخۆی له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی هاووڵاتیان كورد داوای بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومی و حزبی به‌ تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وێنه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

3/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان