ە پێی هەواڵەکان، وێنەگرێکی پیرانشاری بە ناوی "سەعید ئەحمەدی"، پاش هەشت مانگ بێ چارەنووسی، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەرداسەپا.
ئەم وێنەگرە کوردە خەڵکی شاری پیرانشارە و ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە.
2/11/2017