وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران به‌هاوكاری حیزبوڵڵا له سووریە، چوارده‌وری ئیسرائیلی گرتووه، به‌ڵام واباشتره هێڵه سووره‌كان تاقی نه‌كاته‌وه.
ئه‌ڤیگدۆر لیبێرمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند: “ئیسرائیل له كاتی پێویستدا دوودڵ نابێ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هەرچەشنە هه‌ڕه‌شەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران”
بەقسه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئێرانی بە گه‌وره‌ترین وڵاتی پشتیوانیكەری تیرۆر زانی و گوتی: “سپای پاسدارانی ئێران، گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانه”.
هەروەها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه، كه تاران لە هەوڵی ئەوە دایە سووریە بكاته بنكه‌ی هەرە پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی و دەشڵێ: “له سنووری سووریە كار بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی ده‌كا.”
وەزیری بەرگریی ئیسراییل لە کۆتاییدا گوتی وڵاتەکەی بۆ ڕێگه‌گرتن له فراوانبوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریە، هه‌موو ئامرازێكی به‌رده‌ستی به‌كار ده‌هێنێ، گوتیشی: “واباشتره لایه‌نی دوژمن هێڵه سووره‌كانی ئیسرائیل تاقی نه‌كاته‌وه چونکە خراپی بۆ تەواو دەبێ”.
26/10/2017