فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا مەترسی بەریەککەوتنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەخاتەڕوو و پێشنیاز دەکات ئەنجامی ریفراندۆمی "کوردستانی عێراق" سڕ بکرێت.

لە راگەیێندراوێکدا کە بەرەبەیانی چوارشەممە 25-10-2017 بڵاوکرایەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ 16/10/2017ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له‌ ئاكامیشدا تێكدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عیراق".

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای راگرتنی دەستبەجێ هەموو جۆرە کردارێکی سەربازیی دەکات و داوا دەکات لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەستپێبکات.

دەقی راگەیێندراوەکە

ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عیراق و كوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌كات له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژووییدا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا.

په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ 16/10/2017ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له‌ ئاكامیشدا تێكدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عیراق.

بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌ك، به‌ڵكوو له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات، بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حكوومه‌ت و ڕاى گشتیی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین:

1- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره‌ كردارێكى سه‌ربازى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

2- سڕكردنى ئاكامى ڕیفراندۆم كه‌ له‌ كوردستانى عیراق ئه‌نجام درا.

3- ده‌ستپێكردنى دیالۆگى كراوه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان