فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نـیت، كه‌ ئه‌مریكا ناتوانێ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تیی (نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌باره‌ی داواكه‌ی ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا و هیچ لایه‌نێك بۆی نییه‌ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات و به‌ عێراقییه‌كان بڵێ چی بكه‌ن و چی مه‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ هیچ چه‌كدارێكی بیانی له‌ عێراق و ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نییه‌، له‌ كاتێكدا چه‌ندین جار به‌رپرسانی باڵای عێراق رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی راوێژكاری حه‌شدی شه‌عبییه‌.

دوێنێ، ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و میلیشیا ئێرانی و بیانییانه‌ی له‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕی دژی داعشیان ده‌كرد، بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.

ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك بوو له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی و به‌شداریی قاسم سوله‌یمانى هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان داگیركرد و هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌و شاره‌ ڕوویان له‌ هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرد.

24/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان