سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند كه به‌له‌مێكی سپای پاسدارانیان له ئاوه‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی به ١٩ كه‌سه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌حمه‌د عوبه‌ید، سه‌رۆك وه‌زیری یه‌مه‌ن له عه‌ده‌ن له تویتێری خۆیدا ده‌نووسێ كه به‌له‌مێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ١٩ كه‌سه‌وه سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان بڕیوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه یه‌كه‌م جاری نیه كه سنووره ئاوییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ پێشێل ده‌كا.
ئێران ده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن به ڕه‌سمی ناناسێ. هه‌واڵده‌ریی فارسی سپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند كه یه‌مه‌ن ده‌بێ هۆكار ڕاگرتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ی وڵاته‌كه‌مان بۆ ڕوون بكاته‌وه.
ڕاوچیانی وڵاتی یه‌مه‌ن به‌له‌مێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له ئاوه‌كانی خۆیان دیوه و هێزێكی ١٩ كه‌سی بۆ دوڕگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته ڕاده‌گوێزێ و له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌وه به‌خێرایی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و ئێستا له حاڵی لێكۆڵینه‌وه دان.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به بار و ئه‌و كه‌سانه هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وڵاتانی ڕۆژاوا و هه‌روه‌ها عه‌ره‌بستانیش، كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه ئه‌و وڵاته چه‌كوچۆڵ و ڕاوێژكارانی نیزامی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌نێرێ.
23/10/2017