فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كورده‌كانى جارێكيديكه‌ ده‌رفه‌تى دياركردنى چاره‌نووسى خۆيان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى تايبه‌ت به‌ خۆيان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش به‌ هۆى به‌ستنه‌وه‌ى چاره‌نووسيانه‌وه‌ بوو به‌ ئه‌مريكا، كه‌ هيچ كاتێك ره‌چاوى خه‌ونى مێژوويى كورده‌كانى بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان نه‌كردووه‌.

ئه‌مه‌ پوخته‌ى بۆچوونى كيڤۆرك ميرزايانه‌، كه‌ مامۆستاى ياريده‌ده‌ره‌ له‌ به‌شى زانسته‌ سياسييه‌كانى (Financial University)ـى سه‌ر به‌ حكومه‌تى ئيتيحادى رووسيايه‌ و وتارێكى له‌ باره‌ى رووداوه‌كانى كه‌ركووك له‌ ئاژانسى نوڤۆستى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

نووسه‌ر له‌ وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:

به‌ر له‌ نزيكه‌ى مانگێك زياتر له‌ 90 له‌ سه‌دى ده‌نگده‌رانى كورد له‌ باكوورى عێراق، ده‌نگيان به‌ به‌ڵێ دا له‌ راپرسييه‌كدا بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان. ئه‌وان هه‌موو بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تيان هه‌يه‌: سوپايه‌كى تايبه‌ت (پێشمه‌رگه‌)، نه‌وت، دارايى، دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت، پايته‌ختى هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ هه‌ولێره‌.

ئه‌و راپرسييه‌ له‌ برى ئه‌وه‌ى له‌ به‌ديهێنانى خه‌ونه‌كه‌يان نزيكيان بكاته‌وه‌، كه‌چى ده‌يان و بگره‌ سه‌دان هه‌نگاو دۆزه‌كه‌يان كشايه‌وه‌ بۆ دواوه‌ و ره‌وشه‌كه‌ به‌سه‌رياندا هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌. خه‌ونيان له‌بار برا. كاتێك سوپا و حه‌شدى شيعه‌كان رووى تفه‌نگه‌كانيان ئاراسته‌ كردن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ناوچانه‌ بكشێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ 2014 له‌ ده‌ست داعش رزگاريان كردبوون. سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش شارى كه‌ركووك بوو كه‌ له‌ لاى كورد سيمبوڵه‌ و له‌ روانگه‌ى كورده‌وه‌ گرنگييه‌كى زۆرى هه‌يه‌.

له‌م پێشهاته‌ نوێيانه‌دا هه‌رێمى كوردستان زيانى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌ و كورد ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى به‌سه‌ر ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ و فشارى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ته‌وه‌، به‌ تايبه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ وه‌ك دۆستى هه‌ژمار ده‌كران.

ئه‌مريكا كه‌ كورده‌كانى عێراق بڕوايان وابوو هاوپه‌يمانيانه‌ و هاوكێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ داده‌ڕێژێت، پشتى تێكردن و ئه‌وانى كرده‌ پاروويه‌كى ئاسان بۆ به‌غدا، چونكه‌ يه‌كه‌م: هێرشى عێراقى بۆ سه‌ر كوردستان نه‌وه‌ستاند. دووه‌م، زه‌حمه‌ته‌ هيچ كه‌سێك به‌وه‌ بڕوا بكات، كه‌ ئه‌مريكاييه‌كان ئاگادارى ورد و ته‌واويان نه‌بووه‌ به‌و هێرشه‌ى به‌غدا كرديه‌ سه‌ر كه‌ركووك و نه‌وت و سيمبوڵيه‌تى به‌ نسبه‌ت ياده‌وه‌رى ده‌سته‌ جه‌معى كورده‌وه‌.

دێڤيد فيليبس، كه‌ ماوه‌ى 30 ساڵ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كاريكردووه‌ و به‌رپرسى دۆسييه‌ى عێراق بووه‌، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى به‌ بێ هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وز بۆى له‌ لايه‌ن ئه‌مريكاوه‌ تواناى ئه‌نجامدانى هێرشى نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر كه‌ركووك.

ئه‌وه‌ش روونه‌ كه‌ ئه‌مريكا وا له‌ كورده‌كان ده‌كات سه‌رزه‌نشتى خۆيان بكه‌ن، تا راده‌يه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌ ميانه‌ى ئه‌و قسانه‌ى كه‌ پێيان ده‌وترێت و ئه‌مريكييه‌كان ده‌ڵێن: ئێوه‌ گوێتان له‌ داواكارييه‌كانى ئێمه‌ نه‌گرت سه‌باره‌ت به‌ دواخستنى ريفراندۆم و ئه‌وه‌ خواستى سزادانى كورد بوو به‌ هۆى ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌يه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ واشنتن پيشانيان دا. به‌ڵام له‌ راستييدا ئه‌مريكا رووبه‌ڕووى شكستێكى ستراتيژى بووه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌ كورده‌كان.

ئه‌و شكسته‌ ته‌نيا خۆى له‌وه‌دا نابينێته‌وه‌ كه‌ جيهان تووشى بێهيوايى بوو له‌ ئاست ده‌سته‌به‌رييه‌كانى ئه‌مريكا و مه‌وداى متمانه‌كردن پێى و ته‌نانه‌ت له‌ راستيشدا كورده‌كان ئه‌مه‌ يه‌كه‌مجار نييه‌ ئه‌مريكا به‌ خيانه‌تكردن له‌ هيوا نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

ئه‌مريكاييه‌كان كوردستانى عێراقيان له‌ده‌ستدا وه‌ك له‌ده‌ستدانى سه‌رێكى پرد. كه‌ ئه‌وان ده‌يانتوانى به‌كارى بهێنن بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ئێران له‌ رێى پارێزگا كوردييه‌كانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ ته‌نيا شكستهێنانى ئه‌مريكا نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ره‌تا خۆ راده‌ستكردنى ئه‌مريكايه‌ به‌ ئێران و دواى ئه‌وه‌ش ئيدى كێ له‌و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ى كه‌ ئاماده‌بوو پشتيوانى ئه‌مريكا بكات له‌ دژى ئێران ئاماده‌يى هه‌يه‌ له‌ ململانێى داهاتووى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئێراندا پشتيوانى ئه‌مريكا بكات.

له‌ واقيعدا شكستى ئه‌مريكا سه‌ركه‌وتنى ئێرانه‌. لايه‌نى ئێرانى به‌ گشتى سوودمه‌ندى سه‌ره‌كين له‌و قه‌يرانه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى كورد گوتى: ئه‌مريكاييه‌كان عێراقيان له‌سه‌ر سينييه‌كى زێڕين پێشكه‌شى ئێران كرد و له‌وه‌ زياتر ناتوانم به‌ شێوه‌يه‌كى ديبلۆماسى ئاماژى پێ بكه‌م.

ئێران به‌وه‌ ناوه‌ستێ كه‌ گورزێكى كوشنده‌ له‌ ئه‌مريكا بدات و پردى كوردى بخاته‌ ژێر كاريگه‌رى و چاودێرى خۆيه‌وه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌مانى خسته‌ڕوو، كه‌ تێبينى هێز و تواناى ديبلۆماسييه‌تى ئێران بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ى چۆن ئێران توانى رێككه‌وتنێكى پڕ له‌ قازانج له نێوان به‌غدا و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى بهێنێته‌ ئاراوه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى و هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى قاسم سوله‌يمانى جێبه‌جێ بكات.

عێراقييه‌كان خۆيان به‌ براوه‌ى راسته‌وخۆى ئه‌و خيانه‌ته‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌مريكاييه‌كان له‌ هيواى كورديان كرد. به‌غدا وێڕاى گرتنه‌وه‌ى زه‌وى و بيره‌ نه‌وته‌كان گورزێكى كوشنده‌شى له‌ خواستى سه‌ربه‌خۆى كورد دا.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا عێراقييه‌كان به‌ هۆشدارييه‌وه‌ جوڵه‌ ده‌كه‌ن و نايانه‌وێت بچنه‌ ناو هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ته‌نيا چوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ داعشى وه‌رگرتبوويه‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ش، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، راسته‌وخۆ داواى دانووستانى كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ كورد دواى ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازييانه‌ له‌ هه‌ڵوێستێكى لاوازدايه‌. زۆر قورسه‌ بۆيان دژايه‌تى هه‌ر شتێك بكه‌ن كه‌ به‌غدا لێيانى ده‌وێت. به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ هێز بۆ كه‌ركووك ره‌نگه‌ بيرى لێ نه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئێستادا و حكومه‌تى هه‌رێميش ئاماده‌يى بۆ دانووستان ده‌ربڕيوه‌.

23/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان