شاخەوان عەبدوڵڵا نوێنەری شاری کەرکووک لە پارلمانی عیراق لە ئاکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک رای گەیاند کە بەم زووانە کەرکووک لەلایە پێشمەرگە و خەلكی کوردستانەوە دەگیردرێتەوە و ئارامی دەگەریتەوە بۆ ئەم شارە
دەقی راگەیەندراوەکە بەم شیوەیەی خوارەوەیە:
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان کەسوکاری سەربەزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان خەڵکی خۆڕاگرو قارەمانی شاری کەرکوک ،
دوای ئەوەی بەپیلانێکی ناوخۆ و دەرەکی لەرۆژی ٢٠١٧/١٠/١٦ بەشێک لەسەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی خیانەتیان لە حزبەکەیان و خەڵکی کەرکوک و کوردستان کردو رێککەوتنێکیان لەگەڵ قاسم سلێمانی و حشدی شەعب ی کرد بۆ ئەوەی بەشێک لە ناوچەکانی کەرکوک لەبەردەم ئەو سوپایە بکەنەوە لەبەرامبەر کۆمەڵێک بەڵێنی شەخسی کە پێیان درابو وێڕای ئەوەی کە لەلایەن جەنابی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی خۆیان لە کۆبونەوەی دوکان ئاگارکرابونەوە کە ناکرێت متمانە بە ئێران و حەشد بکرێت بەڵام ئەوان گوێیان پێ نەداو دواجار رێککەوتنەکەیان بردە قۆناغی جێبەجێ کردنەوەو سەنگەرەکانیان لەمحوەری مکتەب خالد بۆیان کردەوە بەوەش سوپای باسداران و حەشد گەیشتە ناو شاری کەرکوک وە لەوێشەوە بۆ محوەری دووبز بۆ ئەوەی تەواوی سنورەکە بکەوێتە ژێر دەستی حەشد وەلەبەر ئەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە محوەری ٥ سەنگەرەکانیان لەبەرامبەر دوژمن بو بە ئاراستەی حویجە نەک کەرکوک بۆیە نەتوانرا بەرگری بکرێت ، ئەمڕۆ دوای ئەوەی پاسداران و حەشدی شەعبی پاشگەزبونەتەوە لەبەرامبەر بەڵێنەکانیان لەدانانی پارێزگارێکی کوردو سوتاندی ئاڵای کوردستان وپارەگاکانی لایەنە سیاسیەکان تەنانەت دەرکردن و چەکردنی ئاسایشی خۆیانیش زۆربەی ئەو کەسانەی ئێوارەی ٢٠١٧/١٠/١٥ لەسلێمانییەوە بەرەوە کەرکوک هاتن و شارەکەیان فرۆشت ئەمڕۆ دیسان شارەکە بەجێدەهێڵن و تەحمولی شکستەکەیان نەکرد ،
ئەمڕۆ دوای ئەوەی کۆمەلگای نێو دەوڵەتی و ئەمریکاو کەنداوو تورکیا بۆیان دەرکەوت کە ئەوەی لەکەرکوک رویدا داگیر کردنی شارەکە بو لەلایەن ئێران نەک عێراق بۆیە دوێنێ هەنگاوی یەکەم نرا بەئاراستەی راستکردنەوەی ئەو هەڵەیەو لەئایندەی نزیکدا شارەکە لەدەست داگیر کەران رزگار دەکرێت بەهێزو توانای پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و جەماوەری خۆڕاگری گەلەکەمان و دۆستانمان لە جیهان ،لێرەوە دەڵێم پێشمەرگە هەموی قارەمانە ئەوەی بەرگری کردو ئەوەی کشاوە تەوە چونکە هەر ئەو هێزەبو بەرامبەر خۆکوژەکان دیفاعیان لەخاکی کوردستان دەکرد بەڵام سەرشۆری بۆ ئەو بەرپرسانەیە کەفەرمانی کشانەوەیان پێ دان ،
دەگەڕێینەوە کەرکوک و پارێزگاری کوردی بۆدادەنێن و ئاڵای کوردستان هەڵدەکەینەوە شکۆی خەڵکی کەرکوک کوردستان بەبەرزی دەمێنێتەوە ،
لەکۆتاییدا داوا لەجەماوەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەکەین رێگە نەدەن ئەو هەرزە سیاسیانەی رێککەوتنەکەیان ئەنجامدا بگەڕێنەوە خاکی پیرۆزی کوردستان و لەگەڵ داگیر کەرانی شارەکە وبا بەرەو بەغدا پاشە کشە بکەن .
بژی کورد بژی کوردستان بمرێ داگیرکەرانی کوردستان .
شاخەوان عبداللە
نوێنەری خەڵکی کەرکوک ٢٠١٧/١٠/١٧