فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

موقاوەمەتی ئێرانی "بە تووندی داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە" سەرکۆنە دەکات و داوای هەنگاونانی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.

لە راگەیێندراویکدا موقاوەمەتی ئێرانی هێرشی سەر کەرکووک بە "دەستدرێژی و داگیرکردن" لەلایەن سوپای پاسداران ناودەبات و دەڵێت "پاسدار قاسم سلێمانی سەرکردەی تاوانباری هێزی تیرۆریستی قودس، چەند رۆژێك لەمەوبەر لە سلێمانی و بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق بووە و خەریکی پیلان و نەخشەداڕشتن بووە بەو ئاقارە".

دەقی راگەیێندراوەکەی موقاوەمەی ئێرانی:

موقاوەمەتی ئێرانی بە توندی داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە سەرکۆنە دەکات و داوای هەنگاونانێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.

موقاوەمەتی ئێرانی دەستدرێژی و داگیرکردنی سوپای پاسدارانی رژێمی ملاکان و میلیشیا تاوانبارەکانی سەر بە ئەوان بۆ کەرکوك بە توندی سەرکۆنە دەکات. ئەمکارە دەستدرێژکارانەیە لە کاتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە پاسدار قاسم سلێمانی سەرکردەی تاوانباری هێزی تیرۆریستی قودس، چەند رۆژێك لەمەوبەر لە سلێمانێ و بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق بووە و خەریکی پیلان و نەخشە داڕشتن بووە بەو ئاقارە.

هەنگاوە تاوانکارانەی سوپای پاسداران و میلیشیا کرێگرتەکانی، بووە هۆی ئاوارەبوون ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی کەرکوك و ناچارکردنیان بە بەجێهێشتن و چوونە دەرەوە لە شار.
راپۆرتەکانی هەواڵ و وێنە و فیلمی بڵاوکراوە باس لە ئامادەبوونی هادی عامری و ئەبو مهدی موهەندیس، دوو کرێگرتەی هێزی قودس لە پەلاماردان بۆ شاری کەرکوك دەکەن. بەڵگەنامە و راپۆرتی کرێگرتەیی ئەم دوو تیرۆریستە، لە 80کانەوە لە لایەن موقاوەمەتی ئێرانەوە خرایەڕوو. ناوی ئەو دوو کرێگرتەیە لە لیستی (32000) کەس لە کرێگرتە عێراقیەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرچاودەکەوێت کە لەگەڵ کۆد و ئاستی مووچەی مانگانە و ژمارەی حیسابی بانکییان لە ساڵی 2005، لە لایەن موقاوەمەتی ئێرانەوە خرایە بەردەم بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و بەتایبەتی ئەمریکا و لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە پاریس بۆ رای گشتیش بڵاوکرایەوە. لەو لیستەدا، ژمارەی ئەبو مهدی موهەندیس 3829770 و ژمارەی هادی عامری 3829597ە.

موقاوەمەتی ئێرانی لە کاتێکدا هاودەردی و پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق و بە تایبەتی بۆ خەڵکی ستەملێکراو و ئاوارەی کەرکوك دەردەبڕێت، داوا دەکات دانیشتنێکی دەست بە جێی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ سەرزنشتکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو دەستدرێژی و داگیرکردنەی رژێمی مەلاکان لە کوردستانی عێراق.

لە رۆژی 21 رەزبەر (13ی ئوکتۆبەر)، دوا بە دوای راگەیاندنی ئیستراتیژی نوێی ئەمریکای پەیوەست بە رژێمی ملایان و دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستیدا، خانمی مریەم رەجەوی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی موقاوەمەتی ئێران، جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر کورتکردنەوەی دەستی رژێمی مەلاکان لە ناوچەکە و دەرکردنی سوپای پاسداران و میلیشیا مشەخۆرەکانیان لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان و ئەفغانستان و رێگەگرتن لە ناردنی هێز و چەکەمەنی رژێم بۆ ئەو وڵاتانە.

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاوەمەتی ئێران - پاریس
25ی رەزبەری 1396(17 ئۆکتۆبەری 2017)

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان