فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 18/10/2017 مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له‌ سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانوو و ماڵی كورده‌كانی خورماتوو".

هه‌روه‌ها گووتی: "داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌هانای ده‌ربه‌ده‌ركراوانی شاره‌كه‌وه‌ بچن و هاوكاریان بكه‌ن".

 

به‌هۆی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی لایه‌نێكی سیاسی كوردی، رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، خوورماتو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌، ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كراو وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌و كورده‌ خۆبه‌خشانه‌ی كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ته‌سلیمبوونی ئه‌و به‌رپرسانه‌ كه‌ ده‌یانویست به‌رگریی له‌ كوردستانییه‌ت و كوردبوونی خۆیان بكه‌ن، كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی توركمانی و هه‌ڵمه‌تی سووتاندن و تاڵانكردنی موڵك و ماڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌سیان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون و له‌ ره‌وشێكی زۆر خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

هه‌روه‌ها له‌ شاری كه‌ركووكیش هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و پشكنین و ئازاردانی خه‌ڵك و ده‌ركردنیان له‌ ماڵه‌كانی خۆیان به‌چڕی ده‌ستیپێكردووه‌".

18/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان