بڕیارە ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی كوردستان و دوایین پێشهاتە سیاسیی و سەربازییەكان، پەیامێك بڵاو بكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 17ی تشرینی یەكەم، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك بڵاو دەكاتەوە.
هەرچەندە هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی پەیامەكەیدا نییە، بەڵام پێشبینی دەكرێت پەیامەكە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسیی و سەربازییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە خۆی بگرێت.
دوێنی 16ی تشرینی یەكەم، بە چاوساغی چەند بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر كەركووك و ناوچەكانی تر، دواتر ڕاگەیەنرا كە ئەوە بەپێی ڕێككەوتنێك بووە لە نێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و حەشدی شەعبی.
17/10/2017