میدیاكانی ئه‌مریكا به توندی ڕه‌خنه له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر كوردستان ده‌گرن و له لێكدانه‌وەكانیاندا بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك ڕووی دا، به سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی ئێران به‌سه‌ر ئه‌مریكا و دۆسته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ناویان بردووه".
له‌و باریه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێكدا نوسیوویه‌تی "ئه‌و شه‌ڕه‌ی ڕووی دا ده‌بێته هۆی زیاتر باڵاده‌ستبوونی ئێران له عێراق و ده‌ستی ئێران له ناوچه‌كه‌دا واڵاتر ده‌كات و ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرتووه كه بێلایه‌ینی هه‌ڵبژاردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایتی بریت بارت، كه سایتێكه به‌رپرسه‌كه‌ی "ستیڤن بانوون"ـی گه‌وره ڕاوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ بوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه له بۆڵتن كردووه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "بێده‌نگیی تره‌مپ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئێران و به‌غدا بۆ سه‌ر كوردستان تراژیدیایه".
بۆڵتن ده‌ڵێت: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه چاوپۆشی‌یان له هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كوردستان كرد".
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا دەڵێت: "پێمان وایه هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه عێراق به یه‌كگرتوویی ده‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه".
بۆڵتن باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه هێرشی سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به هاوكاریی میلیشیا شیعه‌كان و سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران و قاسم سوله‌یمانی بووه و دواجار كه‌ركووك كه‌وته ژێر ركێفی ئێران.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سه‌روتاره‌كه‌ی به‌ناوی "هێرش بۆ سه‌ر كورد" نووسیوه و ده‌ڵێت: "شكستی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان به مانای سه‌ركه‌وتنی ئێرانه، ستراتیجیی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران، له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌وته به‌رده‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه، چونكه ئێمه هیچ هاوپه‌یمانێكمان نه‌بوو له ناچه‌كه‌دا جگه له كورد و پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رده‌ستی ئێرانییه‌كان به‌جێمان هێشتن".
سایتی به‌زفیدی به‌ناوبانگی ئه‌مریكیش له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "شه‌ڕی كه‌ركووك شكستێكی گه‌وره بوو بۆ ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا، چونكه له كاتێكدا داعش تێكشكێنراوه به‌ڵام ناوچه‌كه راده‌ستی ئێران كراوه".
17/10/2017