فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حەشدی شەعبی نەچووەتە هیچ مەرزێكی سنووری هەرێمی كوردستان.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو قسانەی لەبارەی ئەوە دەكرێت كە حەشدی شەعبی چووەتە مەرزەكانی هەرێمی كوردستان ‌و ئێران، دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێك راست نییە".

هەروەها باس لەوەكرا كە حەشدی شەعبی چووەتە مەرزی پەروێزخان، ئارام سایەخان، بەرپرسی رایگەیاند ‌و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی مەرزی پەروێزخان ئەوە رەتدەكاتەوە و بە رووداوی راگەیاند "بەهیچ جۆرێك هیچ هێزێكی عێراقی نەهاتووەتە مەرزەكە، داخستنی مەرزەكەش لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە".

بۆ بازرگانیكردن ‌و هاتووچۆی خەڵكی، ئێران ‌و هەرێمی كوردستان چەندین خاڵی سنووری ‌و مەرزی هاوبەشی فەرمییان هەن، لەوانە مەرزەكانی پەروێزخان، باشماخ ‌و حاجی ئۆمەران دەروازەی سنووری فەرمین ‌و هەریەك لە مەرزەكانی كێلێ‌، سەیرانبەن‌ و تەوێڵەش مەرزی نیمچە فەرمین. ماوەی چەند رۆژێك لەلایەن ئێرانەوە مەرزە فەرمییەكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخراون.

17/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان