فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەمریکا یەکجار نیگەرانە سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی کەرکووک.

رۆژی سێ شەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەوان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کەرکووک دەکەن و داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد تا لە چالاکییە سەربازییەکان هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەن و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە. ئاشکراشی کرد ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیدارەدانێکی هاوبەش و ئاشتییانەی کەرکووک لەلایەن حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەش لەگەڵ دەستووری عێراق سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان یەک دەگرێتەوە.

ئاماژەش بەوە دەدات ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی بەغدا و هەولێر کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هاندانی دیالۆگ لە نێوانیان و رێگەگرتن لە پێکدادانی زیاتر.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات، یەکتر نەورووژێنن بۆئەوەی دوژمنەکانی عێراق کە چاویان لە هەڵگیرساندنی شەڕی ئەتنیکی و تایفییە سوودمەند نەبن. جەختیش دەکاتەوە ئەمریکا بە تایبەتی تێبینیی ئەوەی کردووە کە بۆ شکستپێهێنانی داعش لە عێراق کارێکی زۆر ماوە و گرژییە بەردەوامەکانی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە رێگرە لەوەی تەرکیز لەسەر ئەم ئەرکە سەرەکییە بکرێت.

دەشڵیت ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هاوپەیمانانی لە عێراق بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش

17/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان