فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بە تەنیاش بێ دەتوانێ رووبەڕووی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببێتەوە.

ئەفگیدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەنالێکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن ”ئێران مایەی هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە“ و جگە لە ئیسرائیل، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرێنیش پێشوازییان لە هەڵوێستەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

ئەفگیدۆر لیبەرمان هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی توانای هەیە بەبێ هاوکاریی ئەمریکاش، رووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران ببێتەوە، ”ئیسرائیل لەسەر بنەمایەکی بەهـێز دامەزراوە و توانای پشت بەخۆبەستنی هەیە“.

شەوی هەینی 13/10/2017، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئێران پاڵپشتی سەرەکیی تیرۆریزمی جیهانییە و وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکەی راسپارد سزای زیاتر بەسەر سوپای پاسداران بسەپێنێت.

16/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان