به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه خوله‌ك به خوله‌ك ڕووماڵی دۆخی شاری كه‌ركووكی كردووه، ئه‌و پیلانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یانبوو، نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئه‌نجام و دوای كوژرانی ده‌یان میلیشیا، كشاونه‌ته‌وه.
دوای سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب نه‌بوون، له دوو قۆڵه‌وه (تازه كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی هێرشه‌كانیان كردووه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك پێكدادان، ده‌یان میلیشیا كوژراون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هید بوون و پێنج هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی میلیشیاكان سووتێندران و كشانه‌وه.
دوا به‌دوای یه‌كه‌م به‌ره‌نگاری، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، به‌داخه‌وه هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ په‌لاماری كه‌ركووك بده‌ن، هه‌موو لایه‌كتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه له كه‌ركووكین و به‌رگری ده‌كه‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش ناكه‌ین و نامانه‌وێ ده‌ستپێشخه‌ر بین له شه‌ڕ، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی وره‌وه به‌رگری ده‌كه‌ین و ڕێگه به په‌لاماردانی كه‌ركووك ناده‌ین.
دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، داوا له هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كرده‌ی توندوتیژی رابگرن و هه‌ر دوولا به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" ڕای گه‌یاند، كۆی گشتی كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌روو 20 ملیشیایه.
كوێ چۆڵ كرا؟
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، به بڕیارێكی سه‌روو خۆیان، سه‌تات 5:00ی به‌یانی، پێشمه‌رگه‌كانى فه‌وجى دووى لیواى یه‌كى هێزی حه‌فا، له سنوورى باشوورى ڕۆژئاواى شارى كه‌ركووك له سنوورى "ته‌لوه‌رد" كشاونه‌ته‌وه و دواتر ئه‌و هێزه خۆبه‌خشه‌كان هه‌وڵیان داوه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه و ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌یان به ڕاكردن وه‌سف كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمی نییه ئایا ئه‌وه به‌شێكه له ته‌كتیكی شه‌ڕ یان ته‌نیا كشانه‌وه‌یه.
به گشتی هێزه‌كانی حه‌فتای یه‌كێتی (جگه له‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی كشاونه‌ته‌وه) و هێزه‌كانی پارتی و هێزی تایبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و خۆبه‌خشه‌كان به‌رگرییان له‌و سه‌نگه‌رانه كردووه و ڕێگه‌یان له جووڵه‌ی میلیشیاكان گرتووه.
له دوای سه‌عات شه‌شی به‌یانییه‌وه، جووڵه سه‌ربازییه‌كان ڕاوه‌ستاون، به‌ڵام خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یان، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یانه هه‌ڵیان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بگرن، له شاره‌كانی تری كوردستانیشه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش به‌ره‌و شاره‌كه ڕۆیشتوون.
16/10/2017