فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارتی و یەکێتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی و بژاردەی سەربازی رەتدەکەنەوە، سووربوونی خۆیشیان لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بە دیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بنیاتنەر لەنێوان هەولێر و بەغدا رادەگەیێنن.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی یەکشەممە 15-10-2017 لە دووکان بەسەرپەرشتی د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش راگەیێندراوێکی 5 خاڵییان ئاراستەی رای گشتی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. پارتی و یەکێتی بژاردەی سەربازی بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە و رایدەگەیێنن: "لەسەر کێشەی سەربازی و ئاسایش لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان یان هەر ناوچەیەکی دیکە، هەر چەشنە دەستوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێز و هەڕەشە و گوڕەشە، جگە لە پەیوەندییەکانی لەسەر هەرێم و بەغدا، هەڕەشەش لەسەر هەر جۆرە هەوڵێکی راستگۆیانەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و راستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و رێساکانە کە بڕیاریان لێدراوە".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشیشدا نێچیرڤان بارزانی و مەلا بەختیار رایانگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە و تەنانەت ئامادەنین گفتوگۆشی لەسەر بکەن.

پارتی و یەکێتی لە خاڵێکی دیکەدا ئامادەیی بۆ گفتوگۆی بێمەرج دەردەبڕن و دەڵێن: "هێزە کوردستانییەکان ئێستاش هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج و کراوە و بنیاتنەر، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و پرەنسیپە دەستوورییەکان ئەنجامبدەن".

هەروەها پارتی و یەکێتی بەباشی دەزانن سەرجەم لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری دانوستاندنەکان بکەن و لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاودێری پرۆسەکە بکەن.

نێچیرڤان بارزانی و مەلا بەختیار لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا رایانگەیاند، پەیامەکەیان بە د. فوئاد مەعسووم بۆ حکومەتی عێراق دەنێرن و چاوەڕێی وەڵام دەکەن.

15/10/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان