پەیامەک لە کۆمەلانی گەلی کوردستانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران, کە تییدا ئاماژە بە پرسی داخستنی سنور دەکات لەگەل کوردستان.
ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئێران هه‌موو ده‌روازه سنوورييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان داخست.
ئێمه وەکو گەلی کوردستان سوپاسى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كه‌ين بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارييانه‌ى كه پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانى كردوون، به‌ڵام داخستنى ده‌روازه سنوورييه‌كان له‌ڕووى ئه‌منييه‌وه قازانجه‌كانى له زيانه‌كانى زياتره له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
1. مادده هۆشبه‌ره‌كان له كوردستان و عێراق به‌گشتی بۆته گرفتێكى گه‌وره و سه‌رچاوه‌كه‌شى هه‌مووى له ئێرانه‌وه‌يه. پێش ساڵى ٢٠٠٣ و به‌ر له كرانه‌وه‌ى سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، عێراق به خاوێنترين وڵاتى ناوچه‌كه داده‌ندرا له ڕووى مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، به‌ڵام ئيستا به يه‌كێك له‌و وڵاتانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه مادده هۆشبه‌ره‌كان تێيدا به‌ربڵاوه. سه‌دان گه‌نجی ئێمه ئالوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون، ئه‌گه‌رچى به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بارودۆخه‌كه له هه‌رێمی كوردستان زۆر زۆر باشتره.
2. بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیخوڕی ئه‌ركێكی قورس بوو له‌سه‌ر شانمان وه‌كو دژه تیرۆرى كوردستان، چونكه ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه‌ى به‌جۆرێك خۆیان سه‌رقاڵی پیلانه سیخوڕییه‌كانیان ده‌كرد، ڕۆژێك وێنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریریان ده‌گرت، ڕۆژێك به‌نهێنی وێنه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و باره‌گاكانى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانيان ده‌گرت، ڕۆژێك وێنه‌ى باره‌گاكانی دژه‌تیرۆريان ده‌گرت، كه زۆربه‌ى جاريش ئامانجه‌كان وا نه‌بوون. ڕاسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌و كارانه هه‌ستاون هه‌میشه له‌ژێر چاودێریدا بوون و دواتر ده‌ستگیر كراون و به‌پێى ياسا دراونه‌ته دادگا، به‌ڵام جارى واش هه‌بووه، دوای چه‌ندين جار پاڕانه‌وه‌يان له‌لای حكومه‌تى هه‌رێم و لايه‌نى به‌رپرس، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد كراون. ئاستی سیخوڕه‌كانيشيان ئه‌وه‌نده‌یه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س پێكه‌وه به زمانێك بدوێن و ئه‌وان لێیی تێ نه‌گه‌ن به ده‌زگاى هه‌واڵگرى مۆسادى ئيسرائيلى ده‌ژمێرن.
3. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رده‌م خه‌ریكی چاو سووركردنه‌وه‌ن له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن. به‌ر له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پارته‌كانی كوردستانه‌وه كردووه كه دژی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بن و به‌ڵێنی نابه‌جێیان پێداون تا دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه و پارته‌كان زۆر له‌وه وشیارتر بوون و پیلانه‌كانیان ڕه‌ت كردۆته‌وه. چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نه‌زم و خۆفرۆش نه‌بێت كه ئه‌سڵه‌ن جێگه‌ی ئه‌وه نین ئاماژه‌یان پێبكرێت و له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن.
4. ئه‌وان له‌لايه‌ك ناویان له خۆيان ناوه كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌لايه‌كى ديكه‌وه كچانی سۆزانی و له‌شفرۆش ده‌نێرنه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان و كوردستانیان بكه‌ونه داویان و دواتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان به‌كاريان بێننه‌وه.
5. سه‌باره‌ت به گرووپه تیرۆریستییه‌كان، نامانه‌وێت زۆر بچینه نێو ورده‌كارییه‌كان كه چه‌ند جارێك هه‌وڵی تێكدانی ئارامییان داوه و پیلانه‌كانیان له‌لای ئێمه‌وه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و هه‌ندێك پيلانیش جێبه‌جێكراون وه‌ك هه‌ندێ له ته‌قينه‌وه‌كان..!!! و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له داڕشتنى پيلانه‌كانيان.
6. به‌ناوی هاوكاری شه‌ڕی دژ به داعش زۆرجار هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا نیازیان ده‌ستكه‌وتنی زانیاری بووه له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه دراوه به پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌يان له‌لایه‌ن پێِشمه‌رگه ره‌ت كراوه‌ته‌وه و پيلانه‌كانيان شكستى خواردووه، وه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانى تريان كه له‌لايه‌ن ته‌واوى كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پارته سیاسییه‌كانه‌وه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه.
7. به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنى كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له بۆمبڕێژكردنی گۆڕستانه‌كانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتيش نه‌پاراستووه، تا له ئانوساتی به‌خاكسپاردنی شه‌هیدا‌نیان، سه‌ركرده‌كانیان بكه‌نه ئامانج.
8. تۆپبارانكردنی ناوچه سنووريه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی گوندنشینانی ناوچه سنووريه‌كان و شه‌هیدكردنیان و سووتاندنی ڕه‌ز و باخ و كوشتنى مه‌ڕوماڵات و له‌ناوبردنى سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان.
9. هه‌ڕه‌شه‌كردن له كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌كرێگیراوه‌كانيان.
10. ناردنى خواردنی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو كه جگه له مایه‌ی نه‌خۆشی و تێكدانى ڕه‌وشی ته‌ندروستی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سامانى هه‌رێمى كوردستان چ سوودێكی دیكه‌ی نه‌بووه.
شايانى باسه، ئێمه به‌رده‌وام ڕاپۆرتمان به‌رزكردۆ‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه له‌و ڕاستييانه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ميشه ئامۆژگارى ئێمه‌يان كردووه كه دان به‌خۆماندا بگرين و هه‌رده‌م باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووه كه ئێمه دۆستی یه‌كترین و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان په‌یوه‌ندیی نێوان دوو دراوسێی باش بێت.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێین، ئێمه ئه‌گه‌ر قسه بكه‌ین به به‌ڵگه‌وه قسه ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بۆ كاتی خۆی هه‌ڵده‌گرین.
15/10/2017