فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گرووپێک لە پارلمانتارانی دۆستی هەڕیمی کوردستان لە پاڕلمانی ئووروپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، پاڵپشتییان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو بەیاننامەیە کە لەلایەن ٣٣ی نوێنەر پارلمانی ئورووپا واژۆ کراوە ، پارلمانتاران نیگەرانیی خۆیانیان لە موڵدانی هێزەکانی ئەرتەشی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری موسڵ وکەرکووک و خانەقین دەربڕیوە و ڕایانگەیاندوە کە بەدواچوونی بۆ دەکەن.
لە بەشێک لە بیاننامەی پارلمانی ئورووپا وێڕای ستایشی حکوومەتی هەرێم کە هەموو کات وتووێژی بە ڕێگەچارە زانیوە نەک شەڕ، لە بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی داوایان کردووە کە لە پیشنیاری دیالۆگ کردنی حکوومەتی هەرێم پێشوازی بکەن و هەڕەشەی نیزامی لە کوردستان نەکەن.
لە درێژەی بیاننامەکەی پارلمانتارانی ئورووپایی رەخنەیان لە جێبەجێ نەکردنی مادە یاساییەکانی پێوەندی‌دار بە ئەهوەن کردنەوەی دۆخی کەرکووک گرتووەو وتوویانە دەبووا تا ساڵی ٢٠٠٧ پرسی کەرکووک کۆتایی پێبهاتبا، بەڵام وەک خۆی ماوەتەوە.

لە بەشی کۆتایی هەڵوێستی پارلمانی ئورووپا سەبارەت بە دۆخی عێراق و پشتیوانی کردن لە حکوومەتی هەرێم هاتووە: جێی‌وەبیرهێنانەوە لە هاوێنی ٢٠١٤ ئەرتەشی عێراق لە بەرانبەر ڕێکخراوی تێروریستی داعش شکستی خوارد و بەڵام پێشمەرگەکانی کوردستان ناوچەکانی کەرکووک و دەوروبەری کەرکووکیان پاراست.
شایانی باسە دوای هەڕەشە نیزامییەکانی حەیدەر عیبادی سەرۆک‌وەزیری عێراق ، ئەرتەشی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری کەرکووک کەوتنە حاڵەتی ئامادەباش و شەوی ڕابردوو کاتژمێر١١ لە دوای پەلاماری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر گەڕەکە کوردنشین و تورکمان نشینەکانی خورماتوو شەڕ و پێکدادان رووی دا.
بە گوتەی شەڵاڵ عەبدووڵ قایمقامی خۆرماتوو بەھۆی شەڕەکەی شەوی ڕابردووەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون و سێ چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش بریندار بوون”.

15/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان