فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەجمەدین کەریم لەنێو گەنجە خۆبەخشەکانی کەرکووک لەبارەی تەواوبوونی وادەی عەبادی بۆ کورد و پێشمەرگە رایگەیاند، باکیان بە هەڕەشەکان نییە و خەڵکی کوردستانیان لەپشتە.

ئەمشەو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی حەیدەر عەبادی بۆ کورد و زیادبوونی مەترسیی هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک، سەتان گەنجی خۆبەخشی کەرکووک بە چەکەوە رژانە شەقامەکان و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ پێشمەرگە، جەختیان کردەوە تا یەک دڵۆپ خوێنیان مابێ بەرگری لە شارەکەیان دەکەن، نەجمەدین کەریمیش سەردانیکردن و دەستخۆشی لێکردن.

لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا نەجمەدین کەریم رایگەیاند: "گەنجانی کەرکووک دڵسۆزی خۆیان بۆ شار و خاکەکەیان و وڵاتەکەیان نیشاندا، ئەوان دەزانن ئەم شارە بە خوێنی شەهیدان و گۆڕی ئەنفالکراوان و شوێنبزرەکان هاتووەتەدی، با دوژمنیش هەستنەکات بەئاسانی دەتوانێت بێتە نێو کەرکووکەوە، دەیانەوێ کەرکووکیش وەکو خورماتوو لێبکەن، ئێمە نەک هەر ناهێڵین کەرکووک وەکو ئەوێ لێبکەن، بەڵکو خورماتووش وەک کەرکووک لێدەکەین".

لەبارەی تەواوبوونی وادەی عەبادی و دوایین زانیاریش لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نەجمەدین کەریم گوتی: "ئێستا ئێمە گوێمان لێ نییە، چونکە میللەتەکەمان لەپشتمانە، میللەتەکەمان ئەوەندە نەهامەتی و زەحمەتی دیوە، ئەوەندە شەهیدی داوە، با دووژمن بەهیچ شێوەیەک جارێکی دیکە بیرنەکاتەوە بەئاسانی دێتە شارەکەمانەوە، دێتە کوردستان و وڵاتی ئێمە و بتوانێ دەستی بۆ بەرێ".

15/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان