ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هێزێکی بەرچاوی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە و زانیاریی هەواڵگری لەبارەی ئامانجەکەیان هەیە.
لە پێگە فەرمییەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ”زانیاریمان ھەیە ژمارەیەکی بەرچاوی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە تانک و تۆپ و زرێپۆشەوە لە بەشیر و تازە لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو هێزانە نزیکەی 3 کیلۆمەتر لە ھێزی پێشمەرگەوە دوورن. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”زانیارییە ھەواڵگرییەکان دەڵێن، نیازی دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی نەوتی و فڕۆکەخانە و پێگەی سەربازییان لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە ھەیە“.
هاوکات داوا له حکوومەتی عێراق کراوە، حه‌شدی شه‌عبی له په‌لهاوێشتنه‌کانی بۆ كه‌ركووك و باكووری مووسڵ بوه‌ستێنێت. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”ئه‌م كاره سهرەڕۆیانه و ئیستفزازییه، دوابه‌دوای ئابڵۆقه‌ی ئاسمانی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان و گرتنه‌به‌ری سزای به‌كۆمه‌ڵ له دژی خه‌ڵكی كوردستان دێت“.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردووەتەوە: ”كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له داواكاریی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش پێویسته ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بكات و هانی حكوومه‌تی عێراق بدات تاوەکوو بۆ گفتوگۆ بگەڕێتەوە“.
13/10/2017