ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ئاشكرای كرد "پهیامی مهترسیدارمان له هێزه عێراقییهكان، میلیشیاكانی حهشدی شهعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی پێ دهگات، كه خهریكی خۆئامادهكردنن بۆ هێرشی گهوره له دژی كوردستان له باشووری ڕۆژئاوای كهركووك و باكووری مووسڵ".
ئەم ئاگەدارییەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، حكوومەتی بەغدا و هێزە عێراقییەكان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەردەوام هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر كوردستان دەكەن.
12/10/2017