باپیر کامەلا، ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، تایبەت بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاند، ھیچ کەسێک بۆی نییە ئەنجامەکانی ریفراندۆم سڕ بکات، بەھیچ شێوەیەکیش سەرکردایەتی سیاسی کوردستان نە باسی سڕکردنی کردووە نە دەشیکات، ھەر میدیا و لایەنێکیش دەنگۆی سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆم بڵاوبکاتەوە، راست ناکات".
باپیر کاکە مەلا رایگەیاند کە لە رووی دەستووریەوە هەر یاسایەک لە هەر رێگایەک پەسەند بکرێ و لە هەمان رێگاوە بریاری لەسەر دەدرێتەوە و رێفراندۆم لە لایەن خەلکەوە بڕیاری لەسەر دراوە و وەک یاسایەک بە دەنگی خەلک پەسەند کراوە و هەر بە دەنگی خەڵکیش هەڵدەوەشێندرێتەوە و هیچ لایەنێک بۆی نیە دأی بریاری خەلک بوەستێتەوە.
11/10/2017