فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى كارمه‌ندێكى ترى كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكایان له‌ ئه‌ستانبوول ده‌ركرد، هاوكات ئه‌نقه‌ره‌ هۆشدارى دایه‌ واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ى دوێنێی سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنى ڤیزاى ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتیانى توركیا، پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

میدیاكانى توركیا، بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئاسایشی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ و كوڕێكى ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كارمه‌نده‌كه‌ له‌ ترسى ده‌ستگیركردنى، له‌ كونسڵخانه‌كه‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هاوكات، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى (ئه‌نادۆلۆ)ى فه‌رمى توركی، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ (فیلیپ كۆسنێت) به‌رپرسی دووه‌مى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌مڕۆ له‌كاتى بانگهێشتكردنى بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، داواى ڕاگرتنى ڤیزه‌ى ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتیانى توركیا، ڕاده‌ستى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كرد.


له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا، توركیاش بڕیاری دا، پێدانى ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ڕابگرێت. له‌وباره‌یه‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ واشنتۆن، دوێنێ ڕای گه‌یاند: "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ، پێدانى ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ڕاگیرا".

10/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان