كه‌ریم زه‌ند، مێژووناس و گه‌ڕیده و جوگرافیاناسی ناسراوی كورد، كه یه‌كێكیشه له‌وانه‌ی به‌شداریی له كۆماری كوردستان له مهاباد كردووه كۆچی دوایی كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ میژوونووسی ناوداری كورد كه‌ریم زه‌ند كه خاوه‌نی میدالیای بارزانی نه‌مره، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم زه‌ندی نووسه‌ر و مێژووناسی كورد له ساڵانی چله‌كانه‌وه ده‌ستی به‌نووسین كردووه و ده‌یان چاپكراوی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی له‌لایه‌ن سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی پێبه‌خشراوه و له شاری سلێمانی قۆتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی كه‌ریم زه‌ند ناونراوه.
کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایە و لە ساڵی 1924 لە سلێمانی لە دایک بووە و لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی خوێندنی ئایینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و پاشان چووەتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا. لە ساڵی 1940ـەوە دەستی بەنووسین کردووە و وەك گەڕیدەیەك هەر چوار پاچەی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو شوێنەکان و هۆز و تیرە و ڕەگەز و زمان و مێژووی کوردستانی گەورە و دونیا تۆمار کردووە و زۆربەی گەشتەکانیشی بە پێ بووە. ناوبراو بەشداری لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەھاباد كردووە و مێدالیای رێزلێنانی بارزانیشی وەرگرتووە. كەریم زەند، پشتگیرێكی سەرسەختی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو و لە رێی كوردستان24 ـەوە پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە، داوای لە خەڵكی كوردستان كرد روو بكەنە سندووقەكانی دەنگ دان و بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدەن. كەریم زەند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
10/10/2017