بەپێی هەواڵێکی بەشی فارسیی (رادیۆی دەنگی ئەمریکا)، رۆژی هەینی 6/10/2017، هێزە ئەمنییەکانی ئێران مەهدی جەهانگیری، بەرپرسی بەشی دارایی گرووپی پئیشەسازیی گەشتیاریی وڵاتەکەیان بە تۆمەتی گەندەڵی، دەستگیر کرد.
ئیسحاق جەهانگیری، جێگری حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە، کە هیوادارە دەستگیرکردنی مەهدی جەهانگیریی برای بە هۆکاری سیاسی نەبووبێت.
لە مانگی 7ـی 2017ش، حوسێن فەرەیدوون، برای حەسەن رۆحانی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرابوو، دواتر بە کەفالەتی دارایی تا رۆژی دادگاییکردن، ئازاد کرابوو.