فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران هۆشداری دەدات بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دژی دەستنیشان کردنی سوپای پاسدارانی بە گروپێکی تیرۆرستی و دەڵێت بنکە لەشکرییەکانی ئەمەریکا لە هەرێمەکە دەکەونە مەترسییەوە ئەگەر سزای زیاتر پەسەند بکرێت.

ئەم هۆشدارییە پاش ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی دێت کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەڵامی نوێی ئەمەریکا بۆ تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران، پشتیوانی لە تیرۆرسم و ئۆپەراسیۆنە کۆمپوتەرییەکانی ڕادەگەیەنێت وەکو بەشێک لە ستراتیژیەتی خۆی لەمەڕ ئێران.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی ئیران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە سەرکردەی سوپای پاسداران محەمەد عەلی جەعفەری گوتویەتی " هەر وەکو چۆن لە ڕابردوودا ڕامان گەیاندووە ئەگەر سزای نوێی ئەمەریکا دژ بە ئێران پەسەند بکرێت ئەوا دەبێت ئەو وڵاتە بنکە سەربازییەکانی لە هەرێمەکە بە دوو هەزار کیلۆمەتر دووربکاتەوە لە مەودای موشکەکانی ئێران".

جەعفەری گوتوشیەتی سزای زیاتر دژ بە ئێران کۆتایی بە دەرفەتی وتووێژکردنی ئێران لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەهێنێت و دەبێتە دەستپێکێکی هۆشداری بۆ سەربازانی ئەمەریکا.

جەعفەری دەشڵێت " ئەگەر ئەو هەواڵە ڕاست بێت لەسەر گەمژەیی حکومەتی ئەمەریکا کە بیر لەوە بکاتەوە سوپای پاسداران وەکو گروپێکی تیرۆرستی دەستنیشان بکات ئەوکاتە سوپای پاسدارانیش وەکو داعش دەڕوانێتە هێزەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهاندا بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

سوپای پاسدارانی ئێران بەهێزترین هێزی ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەن لە ئێراندا. هێزی قودسیش هێزێکی دەرەوەیی و نیمچە لەشکری سەر بە سوپای پاسدارانە کە لە لەلایەن ئەمەریکا بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدرێت

8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان