فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی ئاشكرای ده‌كات كه‌ "حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غداوه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكاته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن".

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی گواستووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "واشنتن هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌".

سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا په‌یامی هۆشدارییه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ بۆ تاران ناردووه‌و له‌ ریگه‌ی به‌رپرسه‌ عێراقی و توركه‌كانیشه‌وه‌ په‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ واشنتن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌نا بۆ بۆردوومانكردنی هه‌ر هێزێكی توركی و ئێران و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و لایه‌نانه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ببه‌ن".

رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان نوسیوویه‌تی "به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكاش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت بوون، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هێزێكی كه‌می سه‌ربازیشی ناردووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ هه‌ر گرژییه‌كی سه‌ربازی بگرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا".


8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان