فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا دیدارێكی سێ قۆڵی له‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، بۆ باسكردن له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ و پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ رێككه‌وتن كراوه‌.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العربي الجديد"ـی راگه‌یاندووه‌: "ده‌بوو له‌ دیداری نێوان رۆحانی و ئه‌ردۆغان له‌ تاران، حه‌یده‌ر عه‌بادیش ئاماده‌بووایه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووه‌و له‌بری ئه‌وه‌ داوایكردووه‌ لوتكه‌یه‌كی سێ قۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رن، چونكه‌ عێراق خاوه‌نی پرسه‌كه‌یه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ له‌ به‌غدا ئه‌و دیداره‌ ئه‌نجام بدرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێت".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ڵێت: "لوتكه‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌گیرینه‌به‌ر له‌ دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ گه‌لی كوردستان"، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند دۆسێیه‌كی دیكه‌ له‌ بواره‌كانی هاوكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆ".

له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتوویه‌تی: "له‌ خشته‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، دیداری سه‌رۆككۆماری ئێران و توركیای تێدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی باسی ژماره‌یه‌ك دۆسێی هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی دیداره‌كه‌ دیارنه‌كراوه‌و به‌ زاره‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ دیداره‌كه‌ له‌ به‌غدا بێت. بۆیه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌چووه‌ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌، چونكه‌ له‌ رووی پرۆتۆكۆڵییه‌وه‌ گونجاو نییه‌ و كێشه‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م عێراقییه‌".

8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان