فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له‌ سه‌ر كوشتنی ٢ کۆڵبەری كورد و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی بانه‌، نامەیەکەیان بۆ "عاسمە جەهانگیر"ڕیپۆرتێری تایبەتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە مەڕ مافی مرۆڤ لە ئێراندا نارد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیه:

به‌ڕێز خاتوو:

وه‌ك له‌ ئاژانسه‌ هه‌واڵنێره‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌ك "واشنگتۆن پۆست"، "B.B.C" و "ڕووداو"دا هاتووه‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی سێپتامبر، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٢ هاووڵاتی دیكه‌ی كوردیان له‌ شاری بانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوشت.

به‌ دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی بانه‌، له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان به‌ نیشانه‌ی پرۆتستۆ كردنی كوشتنی كۆڵبه‌ران و هه‌روه‌ها داواكاری دادگایی كردنی بكوژه‌كان ئه‌نجام دا. به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی به‌ شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ڕووبەڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ ١٠ كه‌س بریندار و به‌ ده‌یان كه‌س گیران.

ئێمه‌ خوازیارین له‌ ڕیپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران، هاوته‌ریب له‌ گه‌ڵ ڕیپۆرتێره‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا، به‌ توندی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران و كوشتنی كۆڵبه‌ران مه‌حكووم بكه‌ن و داوا بكه‌ن له‌ كۆماری ئیسلامیی، كۆتایی به‌ كوشتنی ناڕه‌وای هاووڵاتیان كورد بهێنێت.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئێران -ژنێڤ

ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٦ی سپتامبری ٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان