وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس گەیشتە عێراق بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕی دژ بە داعشدا، ئەم سەردانەش دوای چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ ڕزگارکردنەوەی تەلەعفەر لە ڕێکخراوی داعش بوو.
ماتیس باسی لەوە کرد کە کۆتایی هێنان بە ڕێکخراوی داعش هێشتا زۆری ماوە، حەیدەر عەبادیش ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی ئاسایشی عێراقی هێرشێکیان دەستپێکردووە بۆ ڕزگارکردنەوە شاری تەلەعفەر.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز