ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین پاش ئاگرتێبەردان، لە لایەن لاینگەرانی ئەو ناوەندەوە نۆژەن کرایەوە.
ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، پاش ئاگرتێبەردانی ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین، ئەندامان و لاینگەرانی ئەو ناوەندە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایەیان داوە.
ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین ئەم هەوڵەیان بە وڵامی بەڕێوەبەرانی ئاگردانی بینای ئەو ناوەندە دەزانن.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین لە شاری مەریوان لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.
ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری "ناوەندی ڤەژین"ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری "ناوەندەی ڤەژین" بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەو ئاکامە گەیشتوون کە ئەو کارە بە دەستی ڕەشی سپای پاسداران، دژ بە هونەر و وێژە و زانست و شارستانییەت کراوە.
چالاکانی فەرهەنگی مەریوان وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر ئاگردانی بینای ناوەندی فەرهەنگی_هونەری "ڤەژین" ئەو کارەیان خستووتە ئەستۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی ئیسلامیی ئێران.
ئەنجومەنە خەڵکییەکان لە شاری مەریوان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆیان لە ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین" ڕاگەیاند.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ناوەندی فەرهەنگی_هونەری "ڤەژین" لە شاری مەریوان هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم، پێشانگا، فستیڤاڵ و سمیناری فەرهەنگی و هونەری تایبەت بە زمان و وێژەی کوردی داوە، کە هاوکات لەگەڵ پێشوازی هاووڵاتییانی ئەو شارە بەڕەوڕوو بووەتەوە.
ناوەندی فەرهەنگی_هونەری "ڤەژین" ناوەندێکی فەرهەنگی_هونەری، نادەوڵەتی، ناسیاسی و دوور لە قازانجی ماددییە، کە لە هاوینی ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی دەستی بە چالاکی کردووە.
بیاڤی چالاکی ئەو ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییە_گرینگیدان بە فولکلۆر و فەرهەنگی ڕەسەنی کوردییە.
"ڤەژین" وشەیەکی کوردییە بە واتای "زیندوو" کردنەوەیە.