له میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی زۆر پرسیاری په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهانی داوه‌ته‌وه و له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه داگیركراوه؟، بارزانی گوتوویه‌تی "به راشكاوی ده‌ڵێم، هه‌ژموونی ئێران له عێراقدا له هه‌ژموونی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه به‌هێزتره".
رۆژنامه‌كه له بارزانی پرسیووه "ده‌گوترێ، زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ی له عێراق ده‌ركراون، نووری مالكی رۆڵی تێیدا هه‌بووه، له كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا له هه‌وڵی ریگریدایه، ئێوه و مالكیش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوانتاندا روویدا ، ئایا هیچ شتێك بۆ سنووردانان له به‌رده‌میدا له ئارادایه؟".
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه "له راستیدا نووری مالكی هۆكاری پشت ئه‌و دۆخه‌یه كه ئه‌مرۆ عێراقی تێدایه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكردوو و تائیفه‌گه‌رێتی په‌ره‌پێدا و درووستكرد، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدای وێران‌كرد، ده‌ستووری پێشێلكرد، ئه‌وه هۆكاری به‌ریه‌ككه‌وتنم بوو له‌گه‌ڵ نووری مالكی، چونكه جگه له‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی له ئارادا نییه".
بارزانی ئه‌وه‌یشی گوتووه "راسته تا ئیستا مالكی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا ماوه، له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵێك هه‌یه تا سنوورێك بۆ هه‌ژموونی دابنێن، حه‌یده‌ر عه‌بادی به مالكی به‌راورد ناكرێت، ده‌توانرێت لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵیدا درووستبكرێ، به‌ڵام له راستیدا نه‌یاریی و له‌مپه‌ریش بۆ عه‌بادی هه‌یه، به كرده‌یی ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌م عه‌بادی دایه".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به هه‌ژموون و كاریگه‌ریی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له ناوچه‌كانی پارێزگای سلیمانی كردووه‌و له بارزانی پرسیووه. له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه "له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێتی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، كه‌س ده‌ست له كاروباری ئه‌وی دیكه وه‌رنه‌دات. به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه خۆسه‌پاندنی كه‌س له‌سه‌رمان قبوڵ ناكه‌ین، راسته سلێمانی به پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران جیاواز بێت له چاو هه‌ولێردا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌سپاوه له سیاسه‌تی هه‌رێمدا قبوڵنه‌كردنی ده‌ستوه‌ردان و خۆسه‌پاندنی ئێرانه".
هه‌ره‌وها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به لێدوانی سه‌ركرده ئیرانییه‌كان كردووه كه پێشتر گوتوویانه "4 پایته‌ختی عه‌ره‌بی به ده‌ستی ئێران كه‌وتووه (به‌غدا، دیمه‌شق، به‌یرووت" سه‌نعا) ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌تان نییه ئه‌و جوڵه‌ی ئێران و بوونی قاسم سوله‌یمانی ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان وه‌ڵامی رۆژنامه سعوودییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "بڕیاری ئێمه روونه، نامانه‌وێت بچینه ناو ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ستوه‌ردانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و مومكین نییه رێگه به جوڵانه‌وه‌ی ئێران بده‌ین بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له پایته‌خته عه‌ره‌بییه‌كانیش به‌رده‌وام بێت، ئێمه رێگه ناده‌ین هه‌رێم بكه‌وێت".
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بارزانی له وه‌ڵامی عوكازی سعوودیدا گوتوویه‌تی "به‌ڵێ چه‌ندین جار هاتووه‌ته هه‌رێم و سه‌ردانی كردووم و گفتوگۆكانمان ئاسایی بووه‌و هیچ كیشه‌یه‌ك نییه".