كوردانی ھەرچوارپارچەی كوردستان لە ئەمریكا و بە تایبەت لە شاری ساندیێگۆ، لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی.
ئەوان باس لەوە دەكەن كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی باشوور پروشكی ئاگرێكی فراوانی شۆڕشی رزگاری گەلی كوردە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كە ئەوان بە ھەموو توانایەكیان بانگەشە و لۆبی و پاڵپشتی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، داواش لە خەڵكی باشوور دەكەن بە ئەمەك بن بەرامبەر خوێنی شەھیدان و دەنگیان بە بەڵێ بدەن بۆ سەربەخۆیی، دەشڵێن سەربەخۆیی باشووری كوردستان ھیوا بە تەواوی كورد لە ھەموو جیھان دەبەخشێت.