فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پشده‌ر ئاشكرایكرد كه‌ جارێكی دیكه‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاوى زێى بچووكى سنوورى ناوچه‌ی پشده‌رى گرته‌وه‌.

زانا عوسمان،سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ى ئاوى (خاس) كه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵانى سنوورى شارى قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌رى دابین ده‌كات ، له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه‌(11-7-2017)ز بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئاوى پڕۆژه‌كه‌ به‌ره‌به‌ره‌ كه‌م ده‌كات به‌ جۆرێك تا ئێستا یه‌ك مه‌تر كه‌میكردووه‌،بۆیه‌ دواى به‌دواداچون بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئێران جارێكى دیكه‌ ئاوه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌".

گوتیشى: "لایه‌نى په‌یوه‌ندارمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، هاوكات رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان له‌ سنووره‌كه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان گوشارێك له‌سه‌ر ئێران درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى به‌ربداته‌وه‌".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان