عه‌لائه‌دین برووجردی به‌رپرسی کۆمیسیونی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت قه‌یرانی ئاو له ئێران گه‌یشتوه‌ته ئاستی ئاسایشی و هه‌ربۆیه‌ش کۆمیته‌ی ئاسایشی ئاو له په‌رله‌مان درووست بووه.
به‌رپرسانی ئێران ساڵانێکی زۆره ده‌ڵێن وڵاتی ئێران به سنووری قه‌یرانی ئاو گه‌یشتوه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی بارانی ساڵانه له ئێران و زیاد بوونی داواکاری بۆ به‌کار هێنانی ئاو و که‌م بوونی سه‌رچاوه ئاویه‌کان له هۆکاره‌کانی درووست بوونی ئه‌م قه‌یرانه‌یه.
برووجردی ده‌ڵێت وڵاتی ئێران له باری سه‌رچاوه‌کانی ئاوه‌وه تووشی گرفتێکی زۆره و ئێران ئێستا له وڵاتانی که‌م ئاوی جیهانه. و ئه‌مه‌ش له کاتیکدایه که له زۆربه‌ی ڕووباره‌کانی ئێران پیسایی ده‌چێته نێو ئاوه‌وه و ئاوی خاوێن له نێو ده‌بات.
به‌رپرسانی ئێرانی هه‌موو ساڵێک له وه‌رزی گه‌رمادا هۆشدار به خه‌ڵک ده‌ده‌ن که ئاو که‌م به کار بێنن بو ئه‌وه‌ی ئاوی شار و گۆنده‌که‌یان نه‌بڕدرێت.
ئێران تا ئێستا چه‌ند ده‌وره ویشکه‌ساڵی تێپه‌ڕ کردوه و بۆ هۆیه‌شه‌وه ژمارێکی زۆر له زه‌ریاکان و ڕۆخانه‌کانی ئێران وه‌ک هاموون و ورمێ وشک بوون یان له مه‌ترسی وشک بوونی هه‌میشه‌یین.
جگه له وشکه ساڵی، کارناسانی ژینگه سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت له ده‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌ک یه‌ک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی قه‌یرانی ئاو له ئێران له ئه‌ژمار دێنن.
حه‌مید چیت‌چیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران ساڵی پار هۆشداری دابوو که ژیان و شارستانیه‌تی ئێران به هۆی ڕه‌وشی که‌ش و هه‌وا له مه‌ترسی له ناوچووندایه و ئێستا ئاماده کردنی ئاوی خاوێن بوه‌ته کێشه‌یێک گه‌وره له ئێران‌دا.